Meltem Bulur,Rewa Mahmut Hasan
30 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 30 تشرینی دووەم 2017
ئەنقەرە - AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو رایگەیاند "سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ خۆی بە تەلەفۆن لەگەڵ سەرکۆمارماندا گوتی 'لەمەودوا چەک نادرێتە یەپەگە'. ئێمە دەستوەرنادەینە کاروباری ناوخۆی ئەمریکا، بەڵام ئەگەر پنتاگۆن گوێ لە سەرۆکی خۆی نەگرێت، ئەوا ئەمە پەیوەندی بە ئێمەوە ھەیە. چونکە ئەو چەکانەی دەدرێت، ھەڕەشەن بۆ سەر ئێمە، بەڵام ئەمەش کەمێک کاروباری ناوخۆی ئەمریکایە. دەبێت بەڵێنی سەرۆکی وڵاتێکی گرنگی وەک ئەمریکا جێبەجێ بکرێت. ئێمە وەک تورکیا زۆر گرنگی دەدەین بەمە. ئەو بەڵێنەی دەیدەین جێبەجێی دەکەین".
مەولود چاوشئۆغڵو گوتیشی: "وەک چۆن پێشتر کاتێ مەترسی رووی لە کلیس یان ناوچەکە کرد بێ ھیچ دوودڵییەک لەرێگەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتەوە چوونە ناوچەکە و لە داعشمان پاککردەوە، ھەربەو شێوەیە ھەرکاتێ لە عەفرینەوە یان ناوچەیەکی دیکەوە مەترسی روو لە تورکیا بکات بێ ھیچ دوودڵییەک دەچینە ناوی، ئەوێش لە تیرۆریستان پاکدەکەینەوە. واتا وەک سەرکۆمارمان گوتی رەنگە شەوێک لەناکاو بێین، بچین".