گوتاری ئه‌ردۆغان له ده‌ستپێكی ساڵی نوێی یاسادانانی په‌رله‌مانی توركیا
- سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان: ''ئه‌م كه‌سانه كه نزیكه‌ی هه‌شت ساڵه میواندارییان ده‌كه‌ین له وڵاته‌كه‌ماندا خۆ ماڵ، وڵات و نیشتمانیان هه‌یه. ئه‌وه‌ی ئه‌كه‌وێته سه‌ر شانی ئێمه ئه‌وه‌یه هه‌رچی زووه كه‌شوهه‌وایه‌كی ئارام درووستبكه‌ین"
TBMM
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند: "بانگهێشتی ته‌واوی ئه‌و چین و توێژانه ده‌كه‌ین كه مه‌ودایان خستووه‌ته نێوانیان له‌گه‌ڵ تیرۆر و توندوتیژی، به‌هه‌مان شێوه‌ی بابه‌ته نه‌ته‌وه‌ییه‌كان یه‌كڕیز بین. ئاماده‌ین له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌سدا له‌باره‌ی كێشه‌كانی وڵاته‌كه‌مان، ناوچه‌كه‌مان و جیهانه‌وه هه‌ماهه‌نگی بكه‌ین كه به‌م هه‌سته‌وه مامه‌ڵه ده‌كه‌ن."
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌میانه‌ی كردنه‌وه‌ی سێیه‌مین ساڵی یاسادانانی خولی ٢٧ه‌می په‌رله‌مانی توركیادا، گوتارێكی پێشكه‌شی په‌رله‌مانتاران كرد.
ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به هەنگاوەکانی تورکیا لەبارەی رۆژهەڵاتی فوراته‌وه رایگه‌یاند: "هەموو ئەمانە بەیەکەوە ئەنجام بدەین چییە؟ شەوێک لە پڕ دەچینە ژوورەوە".
گوتیشی: "توركیا بە هۆی ئاره‌زووی ئه‌و هێزانه‌ی حساباتیان هه‌یه له ناوچه‌كه، واز له ئاسایشی خۆی و داهاتووی خوشک و براكانی ناهێنێت".
سه‌ركۆماری توركیا باسی له بارگرانیی سه‌رشانی توركیا كرد كه ملیۆنان په‌نابه‌ری داڵده‌داوه و رایگه‌یاند: "هه‌ست به‌و ئاستەنگە ئابووریی، كۆمه‌ڵایه‌تیی و كولتوورییانه ده‌كه‌ین به هۆی نزیكه‌ی سێ ملیۆن و ٦٥٠ هه‌زار میوانمان له سنوره‌كانماندا له ئاكامی درێژه‌كێشانی كێشه‌كانی سووریا. ده‌شزانین جگه له توركیا هیچ وڵاتێكی دیكه شانی نه‌داوه‌ته به‌ر ئه‌و ئه‌ركه كه هێنده درێژه بكێشێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا بیر له‌وه ناكه‌ینه‌وه تاهه‌تایه میوانداری ملیۆنەها په‌نابه‌ر بكه‌ین له‌سه‌ر خاكه‌كه‌مان".
تیشكی خسته‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی سووریاش و رایگه‌یاند: ''ئه‌م كه‌سانه كه نزیكه‌ی هه‌شت ساڵه میواندارییان ده‌كه‌ین له وڵاته‌كه‌ماندا خۆ ماڵ، وڵات و نیشتمانیان هه‌یه. ئه‌وه‌ی ئه‌كه‌وێته سه‌ر شانی ئێمه ئه‌وه‌یه هه‌رچی زووه كه‌شوهه‌وایه‌كی ئارام درووست بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه له وڵاته‌كه‌ی خۆیاندا درێژه به ژیان بده‌ن. تا ئێستا زۆر بانگه‌وازمان ئاڕاسته‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی كردووه''.
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان راشیگه‌یاند: ''ژماره‌ی ئه‌و په‌نابه‌ره سوورییانه‌ی کە تا ئێستا گه‌ڕاونه‌ته‌وه ئه‌و شوێنانه‌ی ئارامیمان تێدا فه‌راهه‌م كردووه، گه‌یشتووه‌ته ٣٦٠ هه‌زار. تاكه هۆكاری بوونمان له سووریا ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌یه كه ده‌كرێنه سه‌ر سنووره‌كانمان له هه‌مان كاتدا بوونی رێگرێك كه به‌ربه‌ستبوو له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و سوورییانه‌ی له وڵاته‌كه‌ماندان''.
هه‌روه‌ها ئه‌ردۆغان جه‌ختیكرده‌وه له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانیان له‌باره‌ی به‌هێزكردنی ئابووریی توركیا و رایگه‌یاند: ''تا وڵاته‌كه‌مان ده‌گه‌یه‌نینه یه‌كێك له ١٠ گه‌وره‌ترین ئابووریی جیهان به‌بێ وه‌ستان و پشوو به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر كاركردن. هەم کورتهێنانی بوودجەمان و هەم قەرزەکانمان بەڕێژەی داهاتی نیشتمانییمان لە چاو زۆرێك لە ستانداردی وڵاتانی ئەورووپی زۆر زۆر باشترە".
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن