Yasemin Kalyoncuoğlu,Mohammed Baqi Hussein
18 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 19 ئەیلوول 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و به‌ڕێوه‌به‌ری په‌خشی گشتیی ئاژانسی ئانادۆڵو، مه‌تین موتانئۆغڵو رایگەیاند، ئاژانسی ئانادۆڵو ناونیشانێكه بۆ هه‌واڵ و فۆتۆ و دیمه‌نی ڤیدیۆیی. به‌ڵام به‌تایبه‌ت له بابه‌تی فۆتۆدا ده‌مانه‌وێت زۆر كاریگه‌رتربێت.
پیشانگای فۆتۆ سەرکەوتووەکانی پێشبڕكێی "Istanbul Photo Awards 2018" كه ئاژانسی ئانادۆڵو سازی دەکات له تێرمیناڵی شه‌مه‌نده‌فه‌ری خێرای ئه‌نقه‌ره كرایه‌وه.
پێشانگاکە به میوانداری جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی و به‌ڕێوه‌به‌ری په‌خشی گشتی ئاژانسی ئانادۆڵو، مه‌تین موتانئۆغڵو كرایه‌وه.
له میانی كردنه‌وه‌ی پێشانگاكه‌دا، موتانئۆغڵو گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و، باسی له ئاستی توركیا كرد له بواری فۆتۆگرافیدا.
مه‌تین موتانئۆغڵو گوتی: "ئاژانسی ئانادۆڵو ناونیشانێكه بۆ هه‌واڵ و فۆتۆ و دیمه‌نی ڤیدیۆیی. به‌ڵام به‌تایبه‌ت له بابه‌تی فۆتۆدا ده‌مانه‌وێت زۆر كاریگه‌رتربێت".