Serdar Açıl,İsmet Karakaş,Hemın Othman Mohammed
18 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 19 کانوونی دووەم 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
لە کۆی ئەو ٣٢ کەسەی کە لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەیەکدا کە لەلایەن داواکاری گشتیی کۆماری ئەنقەرە لەسەر رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵلاچی بەڕێوەدەچێت، فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرکراوە و، ئیمامەکانی فه‌تۆ بۆ ئاسایشیان لەنێودایە، ٢٧ کەسیان دەستگیرکران.
لە چوارچێوەی ئه‌و لێکۆڵینەوەیهی کە لەلایەن داواکاری گشتیی کۆماری ئەنقەرە سه‌باره‌ت به‌پێكهاته‌ی فه‌تۆ له ده‌زگاكانی ئاسایش‌دا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ٣٢ كه‌س ده‌ركرا كه ئیمامەکانی فه‌تۆ بۆ ئاسایشیان لەنێودایە.
تیمه‌كانی ئاسایشی ئه‌نقه‌ره، به‌فه‌رمانی داواكاری گشتیی له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاواز ئۆپه‌راسیۆنیان ده‌ستپێكرد و، ٢٧ كه‌سیان له كۆی ٣٢ كه‌سه‌كه ده‌ستگیر كرد.
ئه‌وه‌یش راگه‌یه‌نرا كه ژمارەیەک له‌و كه‌سانه‌ی بڕیاری ده‌ستگیركردنیان بۆ ده‌ركراوه به‌رنامه‌ی په‌یوه‌ندی نهێنی فه‌تۆ ByLock له تهلهفۆنهكانیاندا هه‌بووه.