Meltem Öztürk,Muhammet Ali Kemal
18 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 19 کانوونی دووەم 2017
ئەنقەرە- AA
سەرۆکی گشتیی جەهەپە، کەمال کلچدارئۆغڵو رایگەیاند نیگەرانییەکانی سەبارەت بە هەموارکردنەوەی دەستووری تورکیا گەیاندووەتە سەرۆکی گشتیی مەهەپە، دەوڵەت باخچەلی.
کەمال کلچدارئۆغڵو لەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ دەوڵەت باخچەلی کە ماوەی ٤٥ خولەکی خایاند، بۆ رۆژنامەوانان دوا.
کلچدارئۆغڵو باسی لەوەکرد مەهەپە پارتێکی زۆر گرنگە لەپرۆسەی دیموکراسی تورکیادا و گوتی: ''لەم رۆژانەدا دەمویست رووبەڕوو لەگەڵیان دابنیشم. سەردانی بەڕێز سەرۆکی گشتیی مەهەپەم کرد و ئەوانیش گەورەییان نواند و پیشوازییان لەسەردانەکەمان کرد''.
سەرۆکی گشتیی جەهەپە جەختی لەوەکردەوە نیگەرانییەکانی سەبارەت بە هەموارکردنەوەی دەستووری وڵات گەیاندووەتە باخچەلی و سوپاسی ناوبراوی کرد.
لای خۆیشییەوە سەرۆکی گشتیی مەهەپە کە تا دەرگای ئۆفیسەکەی لەپەرلەمان، کلچدارئۆغڵوی بەڕێکرد، لەوەڵامی پرسیاری ئەوەی چ بۆچوونێکی هەیە لەوبارەیەوە رایگەیاند سەرۆکی گشتیی جەهەپە ئەوەی کە پێویست بووە، گوتوویەتی.