Zuhal Demirci,Hemın Othman Mohammed
01 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 01 کانوونی یەکەم 2016
ئه‌نقه‌ره - AA
باڵیۆزی ئیسرائیل له تورکیا، ئیتان نائییە گه‌یشته ئه‌نقه‌ره.
له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌سه‌نبۆغا ئیتان نائییە وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه و، خۆشحاڵی خۆی نیشاندا كه وه‌ك باڵیۆز گەیشتووەتە توركیا و، باسی له‌وه كرد كه زۆر كار هه‌یه ئه‌نجامی بدات.
ئیتان نائییە، سوپاسی توركیای كرد بۆ ئه‌و هاوكارییانه‌ی پێشكه‌شی وڵاته‌كه‌ی كردبوو بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره‌ی هه‌فته‌ی رابردوو كه‌وته‌وه و، گوتی: "مێژوویه‌كمان هه‌یه له هاوكاریكردنی یه‌كتر له‌و كاتانه‌ی پێویستمان به یارمه‌تیه".
باڵیۆزی ئیسرائیل له ئه‌نقه‌ره، ئیتان نائییە ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه به تاسه‌وه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یه به فه‌ڕمی ده‌ستبه‌كاربێت و، سوپاسی توركیای كرد كه به‌و شێوه گه‌رم و گوڕه پیشوازیان لێكردووه.
توركیا، راوێژكاری سه‌رۆكوه‌زیران، كه‌مال ئۆكهم-ی راسپاردبوو بۆ بوونه باڵیۆزی وڵاته‌كه‌ی له ته‌لئه‌بیب.