Sangar Hamad Azeez
01 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 03 کانوونی یەکەم 2016
ماردین -AA
لە پێنج گەڕەکی شارۆچکەی نسێبین سەربە پارێزگای ماردین قەدەغەکردنی هاتووچۆ هەڵگیرا.
پارێزگاری ماردین راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە تیایدا هاتووە: "بەمەبەستی پاراستنی سەروماڵی هاووڵاتییان لەو ناوچانەدا و بەپێی یاسای بەڕێوەبردنی پارێزگاکان بڕیاری قەدەغەکردنی هاتوچۆ لە ٢٩ی مانگی رابردووەوە لە گەڕەکەکانی ئاکارسو، بویوککاردێش، کوچوککاردێش، کۆروکۆی و یاڤروکۆی جێبەجێکرابوو، هەڵگیرا".
راگەیەندرا کەوا لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکاندا لەو گەڕەکانە پێنچ چەکداری پەکەکە کوژران کە یەکێکیان بەرپرسی ماردین بوو و ناوە نهێنییەکەی سەید رەشۆ بوو.
ئەو تیرۆریستەی کە کوژراوە ، لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی تورکیا داواکراو بوو هەروەها بڕی ٣٠٠ هەزار خەڵات دەدرا بەو کەسەی کە تیرۆریستەکە بکوژێت.
هەر لە ئۆپەراسیۆنەکەدا تیرۆریستێکی دیکە کە کوژرابوو بە نازناوی موسا، بەرپرسی تەقینەوەکەی ٢٤ی مانگی رابردووی ئادەنا بوو کە بەهۆیەوە ٢ کەس گیانیان لەدەستدا و ٣٣ی دیکەش بریندار بوون.