Alp Özden,Muhammet Ali Kemal
16 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 17 مای,س 2017
ئەنقەرە- AA
سەرۆکی گشتیی مەهەپە، دەولەت باخچەلی رایگەیاند "تورکیا وڵاتێک نییە وەک وشکە کەڵەک و وڵاتی لە کەپر درووستکراو بێت. ئەگەر هاوپەیمانی لەگەڵ ئەمریکا تەنها بە هۆی پەیەدە-یەپەگە-پەکەکە زیانی زۆری بەربکەوێت و بگاتە خاڵی پچڕان، بژاردەیەکی راست و سرووشتی بە ئەندازەی دۆزینەوەی چارەسەرکردنی کێشەکان نابێت".
دەوڵەت باخچەلی لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەیدا لە پەرلەمانی تورکیا گوتارێکی پێشکەش کرد و سەبارەت بە گوتەکانی سەرۆکی رووسیا کە گوتبووی ئەوان چەک بۆ یەپەگە لە سووریا دابین ناکەن بەڵام پەیوەندییان هەیە لەگەڵیاندا و ئەو پەیوەندییانەش بەردەوام دەبێت، رایگەیاند ''گوتنی ئەوە باوەڕ بە ئێمە ناهێنێت'' و ئاماژەی بەوەکرد پەکەکە بە چڕ و پڕی و بە خێرایی پڕچەک دەکرێت و پەیەدە-یەپەگە چەکی ئێجگار زۆریان دراوەتێ.
سەرۆکی گشتیی مەهەپە، دەولەت باخچەلی تیشکی خستە سەر ئەوەی ئیدارەی ئەمریکا بە فەرمی پڕچەککردنی پەیەدە-یەپەگەی پەسەندکردووە و گوتی: ''ئەوە بڕیارێکی ئابڕووبەرانەیە، لەگەڵ دۆستایەتی و مافەکانی هاوپەیمان بووندا یەکناگرێتەوە. ئەوەی کە روونە ئەوەیە، پەیوەندییەکانی ئەمریکا-تورکیا بە قەیراندا تێدەپەڕێت، گەیشتووەتە بنبەست، یان ئەگەر درووستتر بڵێین، خەریکە گیان دەدات''.
سەرۆکی گشتیی مەهەپە باسی لەوەکرد سەرەڕای هەموو هۆشدارییەکانی تورکیا، ئەمریکا پەیەدە-یەپەگەی پڕچەککردووە و گوتی:
''ئەوەی کە ئەمریکا پلانی رزگارکردنی رەققەی لەگەڵ پەیەدە-یەپەگەدا داڕشتووە، راستییەکی حاشا هەڵنەگرە سەبارەت بەوەی واشنتۆن یاریی بە ئاگر دەکات. لەوچوارچێوەیەشدا ئەو کۆبوونەوەیەی ئەمڕۆ سەرکۆمار لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکادا ئەنجامی دەدات، هەستیار و مێژووییە. بەڕێز سەرکۆمار بڕیارێکی درووستی داوە بە چوون بۆ ئەمریکا. ئێستاش کاتی ئەوەیە بە بەڵگەوە ئەوە بۆ ئەمریکییەکان روون بکرێتەوە کە پەیەدە-یەپەگە مایەی چ هەڕەشەیەکە بۆسەر تورکیا. گوتەکانی سەرکۆمار لە پەکین کە رایگەیاند 'لە کۆبوونەوەکەماندا لە ئەمریکا، بڕیاری کۆتایی لەبارەی پەیەدەوە دەدەین. ئەگەر لێڵی لە هاوپەیمانێتییەکەماندا هەبێت، ئەوا خۆمان چارەیەک دەدۆزینەوە' زۆر مانادارە. بە دڵنیاییەوە تورکیا وڵاتێک نییە وەک وشکە کەڵەک و وڵاتی لە کەپر درووستکراو بێت. ئەگەر هاوپەیمانی لەگەڵ ئەمریکا تەنها بە هۆی پەیەدە-یەپەگە-پەکەکە زیانی زۆری بەربکەوێت و بگاتە خاڵی پچڕان، بژاردەیەکی راست و سرووشتی بە ئەندازەی دۆزینەوەی چارەسەرکردنی کێشەکان نابێت''.
دهوڵهت باخچهلی گوتیشی: "لێرهوه دهڵێم، توانای كۆماری توركیا و گهلی تورك لهگهڵ بهڕێز سهركۆماردایه. نابێت هیچ كهسێك له ههر پۆست و پلهیهكدابێت توركیا به بێ دهسهڵات ببینێت و دابهزێت بۆ ئاستی رێكخراوێكی تیرۆریستی و بكهوێته ههڵهی بچوككردنهوهوه".
سەرۆکی گشتیی مەهەپە، دەولەت باخچەلی راشیگەیاند ''پێویستە تورکیا هەرچییەک پێویست بێت ئەنجامی بدات بۆ ئەوەی رێگە لەو هێرشە گێچەڵ ئامێزانە بگرێت کە زوو زوو لە عەفرینەوە دەکرێن و ئەو راڕەوی تیرۆرە بکاتە وێرانە، ئەوەش مافی خۆیەتی. هەرکەسێکیش بەرەنگاری ئەمە ببێتەوە ئەوا دەبێت بەرگەی دەرەنجامەکەی بگرێت''.