Zana Natık Kerem
16 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 17 مای,س 2017
رامەڵڵا ــ AA
بە هۆی بڵاوە پێكردنی رێپێوانەكان لە شارەکانی كەناری رۆژئاوا لە لایەن سوپای ئیسرائیل، پێنج هاووڵاتی بە گولـلەی سەربازانی ئیسرائیل بریندار بوون و ژمارەیەك هاووڵاتی دیكەش تووشی هەناسەسواری هاتن.
پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لە سەرچاوە پزیشكییەكانی گواستەوە كە رووبەڕووبوونەوەكان لە شارەكانی رامەڵڵا و بەیت لحم ناوەڕاست و باشووری كەناری رۆژئاوا روویانداوە و بە هۆیەوە ژمارەیەك لەوانەی کە بەشداربووان لە رێپوانەكاندا، بریندار بوون.
ئەو سەرچاوانە روونیان كردووەتەوە كە رووبەڕووبوونەوەكان لەو كاتە لە شاری رامەڵڵا روویداوە كە سوپای ئیسرائیل هەوڵی دا بە تەقە و گازی فرمێسكڕێژ بڵاوە بە رێپوانی هاووڵاتییانی شارەكە بكات.
سەرچاوەكان ئاماژەیان بەوەشدا كە رووبەڕووبوونەوەكەی دیكە بە هەمان شێوە لە شاری بەیت لەحم روویدا.
هاوكات لە بەیاننامەیەكدا، وەزارەتی تەندروستی فەڵەستین رایگەیاند كە بە هۆی رووبەڕووبوونەوەكاندا، سێ هاووڵاتی لە رامەڵڵا و دووی دیكە لە بەیت لەحم بریندار بوون و ژمارەیەكی دیكەش بە هۆی هەڵمژینی گازی فرمێسكڕێژ، تووشی هەناسەسواری هاتن.