Muhammet Ali Kemal
29 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 29 تشرینی دووەم 2016
ئیستانبوڵ- AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان: ''خاوەندارێتیی کردن لە رووگەی یەکەممان کە مزگەوتی ئەقسایە، تەنها ئەرکی ئەو منداڵە فەڵەستینییانە نییە کە جگە لە مستەکۆڵە و بەردەکانی دەستیان هیچ چەکێکی دیکەیان نییە. خاوەندارێتیی کردن لە فەڵەستین و پاراستنی قودس ئەرکی هاوبەشی هەموو مسوڵمانانە، داوای رەوای هەموویانە''.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: ''خاوەندارێتیی کردن لە رووگەی یەکەممان کە مزگەوتی ئەقسایە، تەنها ئەرکی ئەو منداڵە فەڵەستینییانە نییە کە جگە لە مستەکۆڵە و بەردەکانی دەستیان هیچ چەکێکی دیکەیان نییە. خاوەندارێتیی کردن لە فەڵەستین و پاراستنی قودس ئەرکی هاوبەشی هەموو مسوڵمانانە، داوای رەوای هەموویانە''.
رەجەب تەیب ئەردۆغان لەکردنەوەی سیمپۆزیەمی ''قودس و کێشەکانی پرۆسەکە'' کە لەئیستانبوڵ سازکرابوو، گوتارێکی پێشکەشکرد.
ئەردۆغان ئاماژەی بەوەکرد میواندارییکردنی بەشداربووانی سیمپۆزیەمەکە لەرۆژی هاوپشتیی نێودەوڵەتی لەگەڵ گەلی فەڵەستیندا مایەی شانازییە و گوتی: ''خاوەندارێتیی کردن لە رووگەی یەکەممان کە مزگەوتی ئەقسایە، تەنها ئەرکی ئەو منداڵە فەڵەستینییانە نییە کە جگە لە مستەکۆڵە و بەردەکانی دەستیان هیچ چەکێکی دیکەیان نییە. خاوەندارێتیی کردن لە فەڵەستین و پاراستنی قودس ئەرکی هاوبەشی هەموو مسوڵمانانە، داوای رەوای هەموویانە. چونکە قودس نیشتمانی زۆرێک لەپێغەمبەرانە وەک حەزرەتی ئیبراهیم، حەزرەتی ئیسحاق، حەزرەتی یەعقوب، حەزرەتی یوسف، حەزرەتی هارون، حەزرەتی موسا، حەزرەتی عیسا و حەزرەتی زەکەریا و چەندانی دیکە. قودس شوێنی پیرۆزی هاوبەشی هەموو ئاینە یەکتاپەرستەکانی سەربە ئیبراهیمە. قودس داروسەلامە واتە ماڵی ئاشتی نیشتمانی خۆشییە. قودس ئاوێنەی هەموو مرۆڤایەتی و کورتەی مێژووە، لەرێگەی میعراجەوە دەرگای کرانەوەیە بەرەو عەرشی ئەعلا بۆ ئێمەی موسڵمانان. مانای ئەو شارە، مامۆستای بەڕێز نوری پاکدیل زۆر جوان پێناسەی دەکات. ئەم کۆبوونەوەیە لەکاتێکدا بەرێوەدەچێت کە هەوڵی دابەشکردنی قودس لەرووی کات و شوێنەوە دەدرێت و هێرشەکان بۆ سەر حەرەمی شەریف چڕبوونەتەوە، ئەمە بۆ خۆی مانای گەورەی هەیە. ئەم کۆبوونەوەیە نەک تەنها بۆ فەڵەستین بەڵکو بۆ هەموو ناوچەکە زۆر گرنگە''.