Abdullah Shukur
14 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 15 کانوونی دووەم 2018
یۆزگات - AA
سەرۆکی گشتی ئاک پارتی و سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان: "لە ئێستاوە لایەنەکان ھەڵوێستی خۆیان بۆ ھەڵبژاردنەکانی ٢٠١٩ ئاشکرا کرد. خۆشحاڵ بووم بە پشتیوانی سەرۆکی مەھەپە، دەوڵەت باخچەلی بۆ من لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆمار. بڕیارێکی زۆر بەھێزە بۆ تێکدانی ئەو یاری و فێڵانەی کە لەمەودوا لەدژمان ئەنجام دەدرێن".
سەرۆکی گشتی ئاک پارتی و سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەمیانی بەشداریکردنی لە شەشەمین کۆنگرەی ئاسایی لقی یۆزگات-ی پارتەکەی گوتارێکی پێشکەش کرد.
رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی هەڵوێستی لایەن سیاسییەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی ٢٠١٩ گوتی: "لە ئێستاوە لایەنەکان ھەڵوێستی خۆیان بۆ ھەڵبژاردنەکانی ٢٠١٩ ئاشکرا کرد. خۆشحاڵ بووم بە پشتیوانی سەرۆکی مەھەپە، دەوڵەت باخچەلی بۆ من لە ھەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆمار. بڕیارێکی زۆر بەھێزە بۆ تێکدانی ئەو یاری و فێڵانەی کە لەمەودوا لەدژمان ئەنجام دەدرێن".
"لەوانەیە شەوێک لەناکاو بێین "
سەرۆکی گشتی ئاک پارتی و سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەبارەی ئۆپەراسیۆنی عەفرین گوتی: "چیمان گوت لە ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوڕات؟ شەوێک لەناکاو لەوانەیە بێین. ئێستا بۆ عەفرین-یش ھەمان شت دەڵێین".