Ali Kemal Akan
28 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 28 کانوونی دووەم 2018
ئەنقەرە - AA
سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا، جەنەراڵ خولوسی ئاکار بە یاوەریی فەرماندەی هێزە وشکانییەکان، جەنەراڵ یاشار گولەر یەکە سەربازییەکانی سوپای وڵاتەکەی لەسەر سنوورەکان لە هەریەک لە ئورفا، کلیس و هاتای بەسەرکردەوە و لە بارودۆخیانی کۆڵییەوە.
لە راگەیەنراوێکدا کە لە لایەن سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە جەنەراڵ خولوسی ئاکار، بە یاوەریی جەنەراڵ یاشار گولەر یەکە سەربازییەکانی لەسەر سنوورەکان لە هەریەک لە ئورفا، کلیس و هاتای بەسەرکردووتەوە.
ئاکار لەگەڵ بەرپرسی یەکەکان و سەربازاندا کۆبووەتەوە و زانیاریی سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون کە بە سەرکەوتوویی درێژەی هەیە، وەرگرتووە و هەڵسەنگاندنی بۆ دۆخەکە کردووە.
هەروەها خولوسی ئاکار سەردانی مزگەوتی مێژوویی چاڵکی کردووە کە لە لایەن رێکخراوەی تیرۆریستیی پەکەکە/کەجەکە/پەیەدە-یەپەگەوە لە کلیس بە مووشەک هێرشی کرابوویە سەر.