Sangar Hamad Azeez
06 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 07 ئاب 2016
ژمارەیەک هاووڵاتی لە شاری شیکاگۆی باکووری رۆژهەڵاتی ئەمریکا لەبەردەم بارەگای بنکەیەکی پۆلیس لە شارەکە گردبوونەوە و خۆپیشاندانیان سازکرد و پرۆتیستۆی مامەڵەی توندی پۆلیسیان کرد لەگەڵ گەشتیاران.
لە میانی خۆپیشاندانەکەدا هاووڵاتییان دروشمی "بەسە پۆلیس تاوانەکانتان بوەستێنن"-یان بەرزکردبوویەوە. خۆپیشاندەران هەوڵیاندا بچنە ناو مارکێتێکەوە بەڵام پۆلیس بە زەبری هێز رێگری لێکردن.
مانگی رابردوو، پێکدادان لە نێوان پۆلیس و گەشتیاراندا روویدا و بەهۆیەوە ٢٨ گەشتیار بریندار بوون و دواتر پۆلیس هەوڵیدا دەست بەسەر ئەو کامێرایەدا بگرێت کە گەشتیارێک رووداوەکەی پێ تۆمار کردبوو.
دواتر پۆلیس روونیکردەوە کە کامێراکە هیچ گرتەیەکی لەسەر تۆمار نەکراوە و لە بەرامبەردا خانەوادەی پۆل ئۆنیلی، ئەو گەشتیارەی کە بە کامێراکەی رووداوەکەی تۆمارکردبوو و لە پێکدادانەکەدا گیانی لەدەستدا روونکردنەوەکەی پۆلیسیان کردەوە و رووداوەکەیان بە تاوان وەسف کرد.