Hemın Othman Mohammed
06 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 07 ئاب 2016
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، هه‌نگاوێكی نوێ دەنێت بۆ راده‌ستكردنه‌وه‌ی سه‌ركرده‌ی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی، فه‌تحوڵڵا گوله‌ن به توركیا.
وه‌زاره‌تی دادای ئه‌مریكا، بڕیاری دا به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌وباره‌یه‌وه هه‌فته‌ی داهاتوو شاندێك ره‌وانه‌ی توركیا بكات.
دوای هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی 15ی ته‌مووزی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی له توركیا، حكوومه‌تی ئه‌نقه‌ره داوای له ئه‌مریكا كرد فه‌تحوڵڵا گوله‌ن، كه سه‌ركرده‌ی ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستیه‌یه و نیشته‌جێی ئه‌مریكایه به په‌له ده‌ستگیر بكات و راده‌ستی بكاته‌وه.
له چوارچێوه‌ی كاره‌كان كه به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری دادی توركیا، به‌كر بۆزداغ به‌ڕێوه ده‌چێت هه‌فته‌ی رابردوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه و مافه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی سه‌ربه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، دووه‌مین نووسراوه‌ی ئاڕاسته‌ی ئه‌مریكا كرد بۆ ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی سه‌ركرده‌ی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی.
دوای ئه‌و پێشهاتانه، وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكا نامه‌یه‌كی له‌باره‌ی راده‌ستكردنه‌وه‌ی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی دادی توركیا كرد.
له نامه‌كه‌یدا وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكا پیشنیازی كردبوو بۆ گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به راده‌ستكردنه‌وه‌ی گوله‌ن، شاندێكی وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكا سه‌ردانی توركیا بكات، یان شاندێكی وه‌زاره‌تی دادی توركیا سه‌ردانی ئه‌مریكا بكات. دواتر به فه‌رمانی وه‌زیری دادی توركیا، به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی داد هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ بابه‌ته‌كه كرد.
له به‌رامبه‌ردا وه‌زاره‌تی دادی توركیا نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی ئه‌مریكا كرده‌وه و داوای كرد سه‌ره‌تا له ئه‌مریكاوه شاندێك بێته توركیا، دواتریش له توركیاوه شاندیك سه‌ردانی ئه‌مریكا بكات.
وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مریكا، داواكه‌ی توركیای په‌سه‌ند كرد و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له هه‌فته‌ی داهاتوودا شاندێكی پسپۆڕ ره‌وانه‌ی توركیا ده‌كات.