Hamza mansur
06 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 07 ئاب 2016
لە ناوەڕاستی شاری کاسابلانکا باکووری رۆژئاوای مەغریب، باڵەخانەیەك داڕووخا و بەهۆیەوە كەسێك گیانی لەدەستدا و 19ی دیكەش بریندار بوون.
سەبارەت بە رووداوەكە، سەرۆكی بەشی گەشەپێدانی مرۆیی کاسابلانکا، عەبدولمەجید عەشاق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا لە شوێنی رووداوەكە رایگەیاند، "بەیانی ئەمڕۆ شەممە، باڵەخانەیەكی چوار نهۆمی لە شەقامی شەجەرەی گەڕەكی ئەسباتە ناوەڕاستی شارەکە داڕووخا".
عەشاق گوتی: "بەهۆی رووداوەكەوە كەسێك گیانی لەدەستداو 19ی دیكەش بریندار بوون كە برینی هەندێكیان سەختە".
بەرپرسەكە ئاماژەی بەوەیش دا کە رووداوەكە کاتژمێر 7:30 بەكاتی مەغریب رووی داوە و سەرجەم بریندارەكان گواستراونەتەوە نەخۆشخانە و چارەسەری پزیشكیان بۆ دەكرێت".
هێشتا پڕۆسەی دەرهێنانی ئەوانەی كەوتوونەتە ژێر داروپەردووی باڵەخانە دارووخاوەكە بەردەوامەوە و پێشبینی دەكرێت ژمارەی قوربانییەكان بەرزببێتەوە.