Beraa Göktürk
16 تەمووز 2023•نوێکردنەوە: 16 تەمووز 2023
کۆجائێلی – AA
١٣٨ کۆچبەری نایاسایی کە ھەڵگریی رەگەزنامەی ئەفغانستان بوون و پێشتر بەشێوەیەکی نائاسایی ھاتبوونە ناو خاکی تورکیاوە، دیپۆرت کرانەوە.
ئەو کۆچبەرانە بە فڕۆکەیەکی سەربە ھێڵی ئاسمانیی ئەفغانستان لەڕێگای فڕۆکەخانەی جەنگیز تۆپاڵ لە پارێزگای کۆجائێلی-ەوە دیپۆرت کرانەوە.
پێشتر ئەو کۆچبەرانە لە پارێزگای کۆجائێلی و ناوچەکانی دەوربەری، لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە دەستگیر کرابوون.
ئەمەیش لە کاتێکدایە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا، دوو ھەزار و ٦٨٨ کۆچبەری نایاسایی لە پارێزگای کۆجائێلی-ەوە، دیپۆرتی وڵاتەکانیان کراونەتەوە.