Zana Natık Kerem
11 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 12 حوزەیران 2018
تەرابلوس ــ AA
ھێزی دەریاوانی لیبیا سەربە حکوومەتی ویفاقی نیشتمانی رایگەیاند کە ١٨٠ کۆچبەری نایاسایی لە کەناراوەکانی باکووری رۆژئاوای ئەو وڵاتە دەستبەسەرکردووە.
لە بەیاننامەیەکدا ھێزی دەریاوانی لیبیا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەو ١٨٠ کۆچبەرە نایاساییانەی بە ٤٤ میل باکووری ناوچەی علوس سەربە شاری خەمس باکووری رۆژئاوای شاری تەرابلوس راگرتووە کە لەناو بەلەمێکی پلاستیکدا بوون.
ھێزی دەریاوانی لیبیا روونیکردووەتەوە کە کۆچبەرە نایاساییەکان ھەڵگری رەگەزنامەی ژمارەیەک وڵاتی ئەفریقان کە لە نێویاندا، ١٢ منداڵ و ٣١ ئافرەت
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.