Muhammet Ali Kemal
24 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 24 تشرینی یەکەم 2016
تەرابلوس- AA
لەئۆپەراسیۆنەکانی دوێنێی هێزە ئەمنییەکانی لیبیا بۆ سەر داعش لەشاری سرتی ئەو وڵاتە، دوو بە بارمتە گیراوی تورک ئازادکران.
سەرۆکی ئەنجوومەنی سەربازیی میسراتە، ئیبراهیم بەیتولمال، لە روونکردنەوەیەکدا بە پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند: ''بەپێچەوانەی ئەوەی کە پیشتر راگەیەنرابوو، ژمارەی ئەو بارمتە ئازادکراوە تورکانەی لەدەستی داعش رزگارکراون، یەک بارمتە نییە، بەڵکو دوو کەسن''.
ئیبراهیم بەیتولمال ئاماژەی بەوەکرد ئەو بە بارمتەگیراوە ئازادکراوانە لەئێستادا لەناوچەیەکی ژێر دەستی حکوومەتی ئاشتەوایی نیشتمانییدان و لەلایەن یەکەکانی ئەوانەوە دەپارێزرێن، بەپرسانی لیبیاش لەپەیوەندییدان لەگەڵ کونسوڵگەریی تورکیادا بۆ ئەوەی ئەو هاووڵاتییانە رادەستی وڵاتەکەیان بکەنەوە.
لەروونکردنەوەیەکی فەرماندەیی هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی ''ئەلبونیان ئەلمەدروس''دا کە سەر بە حکوومەتی ئاشتەوایی نیشتمانیین، ئاماژە بەوەکرابوو لەئۆپەراسیۆنەکانیاندا بۆ سەر داعش لەشاری سرت، 13 بە بارمتەگیراو ئازادکراون کە یەکێکیان تورکە.