Sangar Hamad Azeez
24 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 25 تشرینی یەکەم 2016
پەکین - AA
ئەنجوومەنی ناوەندی پارتی کۆمۆنیستی چین، دەستی بە کۆبوونەوە گشتگیرەکانی خولی شەشەم کرد.
لە کۆبوونەوەکاندا کە ٣٧٠ نوێنەری هەمیشەیی، ئەندامانی پارتەکە، چاودێری سیاسی، نوێنەرانی هەرێمەکان و چاودێرانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی بەشداری تیادا دەکەن پلانی گەشەسەندنی پێنج ساڵی داهاتوو دادەڕێژرێت.
کۆنگرەکە کە چوار رۆژ دەخایەنێت، تیایدا ئەندامانی پارتەکە باس لە هۆکار و چۆنییەتی بەرەوپێشبردنی پارتەکە دەخەنە بەر باس و لێکۆڵینەوە.
لە کۆبوونەوەکاندا هەریەک لە بابەتەکانی خانەنشینکردن، بە ئەندامبوونی هەمیشەیی ئەندامە کاتییەکان، رێکخستنەوەی سیاسەتی ناوخۆی پارتەکە و پۆستەکانی ناو پارتەکە دەخرێنە بەر باس و بڕیاریان لەسەر دەدرێت.