Mazın Asad
23 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 24 تشرینی یەکەم 2016
سەرۆکوەزیرانی تورکیا بیناڵی یڵدرم گوتی: "ھێزەکانی پێشمەرگە بەمەبەستی کۆنترۆڵکردنەوەی باشیک دەستیان بە جوڵە کردووە و بۆ ئەم مەبەستەش داوای پشتیوانیان لە سەربازەکانمان کرد لەو بنکە سەربازییەی کە ناوچەکەدایە. ئێمەش لە ڕیگەی تۆپخانەکان و تانک و کاتیوشاوە پشتیوانیان دەکەین".
لە وەڵامی رۆژنامەنووسێک کە "لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی مووسڵ، ئۆپەراسیۆنێک ئەنجام دراوە و زانیاریی ئەوە ھەیە کە یەکە تۆپھاوێژەکان پشتیوانی ھێزەکانی ئەوێیانکردووەە. ئایا ئەمە راستە؟" یڵدرم لەوبارەیەوە رایگەیاند: "راستە. کورتترین وەڵام ئەمەیە. ھێزەکانی پێشمەرگە بەمەبەستی کۆنترۆڵکردنەوەی باشیک دەستیان بە جوڵە کردووە و بۆ ئەم مەبەستەش داوای پشتیوانیان لە سەربازەکانمان کرد لەو بنکە سەربازییەی کە ناوچەکەدایە. ئێمەش لە ڕیگەی تۆپخانەکان و تانک و کاتیوشاوە پشتیوانیان دەکەین".
لە وڵامی پرسیارێکی دیکە "ئایا لە رۆژانی داھاتوودا ئۆپەراسیۆنێک لە مووسڵ ئەنجام دەدرێت؟" یڵدرم گوتی: "ئەمە چییە؟ ئەی چی دەکرێت؟"