Ramal Mahmood
23 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 24 تشرینی یەکەم 2016
دادگایەکی سویسری ئەو کۆمپانیایەی سزا دا کە بەهۆی پۆشینی لەچکەوە ژنێکی مسوڵمانی سڕبی لەکار لابرد و بەسەریدا سەپاند کە مووچەی سێ مانگ و هەشت هەزار فرانکی سویسری بە ژنەکە بدات.
بەپێی ئەو هەواڵەی کە بەشێوەیەکی بەرفراوان لە میدیاکانی سویسرا دەنگی دایەوە، ژنێکی سڕبی تەمەن ٢٩ ساڵ کە ناوی ئاشکرا نەکراوە، ماوەیەکی زۆر لە جلشۆرگەیەک کار دەکات دوای ئەوەی لەساڵی ٢٠١٥دا لەچک دەپۆشێت لە کار دەردەکرێت.
لە دادگای ناوچەی Bern-Mittelland لەومبارەیەوە دۆسیە کرایەوە و ئەو ژنە براوەی دۆسیەکە بوو. دادگا ئەو کۆمپانیایەی بەبڕی هەشت هەزار فرەنک و پێدانی مووچەی سێ مانگ وەک بژاردنەوەی مادی و مەعنەوی بۆ ژنەکە سزا دا.
گوتبێژی فیدراسیۆنی ئیسلامی لەسویسرا، ئۆندەر گونەش بەپەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاند بڕیارەکەی دادگا ئەرێنی بووە و گوتی: "گرنگرتین شت لە شوێنی کار جۆری کارکردنە نەوەک چی دەپۆشی".
لەلایەکی دیکەیشەوە کۆتایی مانگی رابردوو ئەنجوومەنی نیشتیمانی سویسرا پۆشینی رووبەندی لە شوێنە گشتییەکان لەسەرانسەری وڵاتدا قەدەغە کرد.