Muhammet Ali Kemal,Rewa Mahmut Hasan
23 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 24 تشرینی یەکەم 2016
دوای ئەوەی لەچوارچێوەی ئۆپەراسۆنی رزگارکردنی مووسڵدا سەرلەبەیانی زووی ئەمڕۆ هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان لەسێ میحوەرەوە هێرشیان بۆ سەر چەکدارانی داعش دەستپێکرد، هێزەکانی پێشمەرگە لە دووان لە قۆڵەکانەوە بەیەکتر گەیشتوونەتەوە و گەمارۆی شارۆچکەی باشیکیان داوە.
پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لە میحوەری ناوەرانەوە رایگەیاند هێزەکانی پێشمەرگە کە لەلیوای حەوتی پیادە و هێزێکی زێرەڤانی پێکهاتبوون و لەقۆڵەکانی ناوەران و چیای زەرتکەوە پێشڕەوییان دەکرد کاتژمێر 12:00ی نیوەڕۆ لە دووڕیانی دەلاویژ بەیەک گەیشتوونەتەوە.
لەسەر زاری یەکێک لەفەرماندەکانی پێشمەرگەوە بەناوی حەمید محەمەد لەفەوجی سێی لیوای سێی پیادە، پەیامنێری ئانادۆڵو ئاماژەی بەوەشکرد هێزەکانی هاوپەیمانان لەئاسمانەوە کاریگەرییەکی بەرچاویان لەسەر پێشڕەویی هێزەکانیان هەبووە.
ئەو فەرماندەیە باسی لەوەشکردووە کە ژمارەیەکی زۆر بۆمبی چێنراویان تەقاندووەتەوە و فڕۆکەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتییش سێ هەمەری بۆمبڕێژکراوی داعشیان لە قۆڵی ناوەران کردووەتە ئامانج و لەناویان بردوون.
جەختیشی کردەوە هێزەکانیان پێشڕەوییەکی بەرچاویان کردووە و ئاگادارن کە چەکدارەکانی داعش لە ئامێرەکانی بێتەلەوە ورەیان رووخاوە.
حەمید محەمەد باسی لەوەشکرد هێزەکانی پێشمەرگە لەهەموو لایەکانەوە گەمارۆی شارۆچکەی باشیکیان داوە و چەکدارەکانی داعش لەشارۆچکەکە رێگەی دەرچوونیان نەماوە.