Cemal Sargati
23 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 24 تشرینی یەکەم 2016
کەرکووک - AA
ئەگەر چى لە چەند رۆژى رابردوو ژمارەیەک چەکدارى داعش دزەیان کردە ناو شارى کەرکووک بەڵام لەلایەن هێزەکانى پێشمەرگە و پۆلیس و ئاسایشەوە سەرجەمیان کوژران. لە ئێستاشدا رەوشى شارى کەرکووک ئارامە و سەرجەم هێزەکانیش لە ئامادەباشیدان بۆ هەر حاڵەتێکى نەخوازراو.
بەڕێوەبەرى پۆلیسى قەزا و ناحیەکانى کەرکووک، عەمید سەرحەد قادر بە ئاژانسى ئانادۆڵوى راگەیاند "لە ئێستادا رەوشى شارى کەرکووک بە دەورووبەری ئارامە هیچ گرژى و ئاڵۆزیەکى تێدا نییە".
گوتیشى: "کەمێک پێش ئێستا چەکدارێکی داعش لە ناوچەیەکى کەرکووکدا بووە و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە تەقەى لێ کراوە کۆژراوە، بەڵام بەگشتى رەوشى کەرکووک ئارامە و هیچ جموجۆڵێک و گرژى و ئاڵۆزیەکى تێدا نییە".
بەڕێوەبەرى پۆلیسى قەزا و ناحیەکانى کەرکوک ئەوەشى گوت "سەرجەم هێزە ئەمنییەکان بە ناوشار و دەرەوەى شار هێزەکانى پێشمەرگە دەوەر و گاریگەرى باشیان هەیە بۆ پاراستى ئارامى شارى کەرکوک، بەڵام لە میحوەرى مەلا عەبدوڵڵا هێرش کراوەتە سەر پێشمەرگە وخۆشبەختانە سەرجەم ئەو هێرشانە تێکشکێنراون".
هاووڵاتییانى شارى کەرکووکیش رایدەگەیەنن رەوشى شارى کەرکووک لە سایەیى هێزە ئەمنییەکان و پێشمەرگەوە زۆر ئارامە و سەرجەم گەنجانى کەرکووکیش گیانى خۆیان فیدا دەکەن بۆ پاراستنى ئارامى شارەکە".
هاووڵاتى ئەڵوەن رۆژبەیانى کە دانیشتوى شارى کەرکووکە بۆ ئاژانسى ئانادۆڵو گوتى: "ئەگەر چى ژمارەیەک چەکدارى داعش دزەیان کردبوویە ناو شارى کەرکووکەوە بەڵام لەلایەن هێزى پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان و گەنجانى خوێن گەرمەوە سەرجەمی ئەو چەکدارانەیان لێ کوشتن ولە ئێستاشدا رەوشى شارى کەرکووک زۆر ئارامە".
گوتیشى"وەک هاووڵاتییانى شارى کەرکووک سوپاسى هێزە ئەمنییەکان و هێزەکانى پێشمەرگە و گەنجانى شارەکە دەکەین کە توانیان دوور لە ئینتمای سیاسى و ناوچەیى ئەو چەکدارانە لەناو ببەن".
ئەو هاووڵاتییە گوتیشی: "داعش دەیەوێت ئاژاوە و پشێووى دروست بکەن هەروەها بوونى ئەو ئاوارە زۆرە کە روویان لە هەرێمى کوردستان کردووە ئەوەش بوەتە هۆکار کە درزە بکەن ناو شارى کەرکووک".