Fahrettin İbrahim
23 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 24 تشرینی یەکەم 2016
هەولێر - AA
- سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسعود بارزانی پێشوازی له وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا ئاشتۆن كارته‌ر و شاندی یاوه‌ری كرد.
- بارودۆخی مه‌یدانیی به‌ره‌كانی شه‌ڕ و پێداویستییه سه‌ربازییه‌كان و سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له به‌ره‌ی باكوور و باكووری رۆژهه‌ڵاتی مووسڵ تاوتوێ كراوە.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان مسعود بارزانی پێشوازی له وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا ئاشتۆن كارته‌ر و شاندی یاوه‌ری كرد، كه پێكهاتبوو نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆك ئۆباما بۆ هاوپه‌یمانیی جیهانی دژ به داعش برێت ماككورك، باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق دۆگلاس سلیمان، فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ستیڤان داونسێند و كۆنسووڵی گشتیی ئه‌مریكا له هه‌ولێر كین گرووس و ژماره‌یه‌ك ڕاوێژكار و ئه‌فسه‌ری سوپای ئه‌مریكا.
بە پێی هەواڵێکی ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی له سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان کردووە و ده‌ستخۆشیی ده‌ستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی مووسڵ لێ كردووە و هەروەها پێزانینی هه‌بوو بۆ ئه‌و هاوبه‌شی و هه‌ماهه‌نگییه‌ی له نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراقدا هه‌یه، هاوكات پرسه و سه‌ره‌خۆشی له سه‌رۆك بارزانی و كه‌سوكاری شه‌هیدانی پێشمه‌رگه كرد و رایگه‌یاند، سوپاسگوزارین بۆ به‌جێگه‌یاندنی به‌ڵێنه‌كانی نێوان عێراق و هه‌رێمی كوردستان، كه ئه‌نجام ئه‌و سه‌ركه‌وتنانه‌ی لێكهوتهوه، كه سه‌ركه‌وتنه بۆ كوردستان و بۆ ئه‌مه‌ریكا و بۆ هه‌موو جیهان.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە کە له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا ئاشتۆن كارته‌ر ئاماژه‌ی به پشتیوانی و هاوكارییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه داوە و دووپاتی له به‌رده‌وامی و درێژه‌دانی پشتیوانییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ هێزی پێشمه‌رگه كرده‌وه. هه‌روه‌ها رۆشنایی خسته سه‌ر رۆڵی سه‌رۆك بارزانی له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و ئه‌م رۆڵه‌شی بۆ به‌دیهاتنی ئاشتی له قۆناغی دوای كۆتاییهاتنی داعش به گرنگ وه‌سف كردووە.
له به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكی هەرێمی کوردستان مەسعود بارزانی باسی له بایه‌خی سیاسی و سه‌ربازیی تێكشكاندنی داعش له مووسڵ و ناوچه‌كه و هه‌موو جیهان كردووە و خۆشحاڵیی خۆشی به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ماهه‌نگییه نیشان دا كه له‌نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراقدا هه‌یه و ئاماژه‌ی به پێویستیی پلان و رێككه‌وتنێكی سیاسی كردووە بۆ به‌ڕێوه‌چوونی ئایندهی مووسڵ، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته هۆكارێك و گه‌ره‌نتییه‌ك بۆ رێگه‌گرتن له سه‌رهه‌ڵدانی كێشه‌كان، هاوكات دڵنیاییش ده‌بێت بۆ پاراستنی پێكهاته‌كانی شاره‌كه به‌تایبه‌تی پێكهاته‌كانی مه‌سیحی و ئیزدی.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له بارودۆخی مه‌یدانیی به‌ره‌كانی شه‌ڕ و پێداویستییه سه‌ربازییه‌كان و سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له به‌ره‌ی باكوور و باكووری رۆژهه‌ڵاتی مووسڵ كراوە و له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بیروڕا له‌باره‌ی بارودۆخی سیاسی ناوچه‌كه و دواپێشهاته‌كان له سووریا و ورده‌كاری قۆناغی دوای كۆتایهاتنی داعش ئالۆگۆڕ كرا.
جێی باسه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا ئاشتۆن كارته‌ر و شاندێكی یاوه‌ری له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر، له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لێكرا.