Dilara Zengin Okay
10 شوبات 2023•نوێکردنەوە: 11 شوبات 2023
واشنتۆن - AA
دوای ئەو بوومەلەرزە بەهێزانەی کە بە کارەساتی سەدە ناودەبرێت و بەگوڕی ٧،٧ و ٧،٦ پلە پارێزگای مەڕەشیان هەژاند و ١٠ پارێزگای دیکەی گرتەوە، بانکی جیهانیی بڵاویکردەوە بەبڕی ١،٧٨ ملیار دۆلار سەرچاوەی دارایی بۆ تورکیا دابین دەکات.
لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن بانکەکەوە بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە، هەڵسەنگاندنی خێرای زیانەکان دەستیپێکردووە بۆ خەمڵاندنی قەبارەی کارەساتەکە، دەستنیشانکردنی ناوچە سەرەتاکان بۆ پشتیوانی کردن لە ئاوەدانکردنەوە.
هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا تیشكخراوهته سهر ئهوهش کە دوای ئەو کارەساتەی زیانێکی زۆری گیانیی و ماددی لە باشووری رۆژهەڵاتی تورکیا لێکەوتەوە، بەمەبەستی هاوکاربوون لە کارەکانی رزگارکردن و ئاساییکردنەوەدا، بڕی یەک ملیار و ٧٨٠ ملیۆن دۆلار سەرچاوە تەرخان دەکەن.
بانکەکە لە راگەیەندراوەکەیدا ئەوەشی خستووەتەڕوو کە بەمەبەستی پشتیوانی کردن لەو کەسانەی بوومەلەرزەکان زیانی پێگەیاندوون، بڕی یەک ملیار دۆلار سەرچاوەی داراییان دابین کردووە.