Zana Natık Kerem
17 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 25 مای,س 2017
رامەڵڵا ــ AA
لە بەرامبەر بێدەنگی و بێهەڵوێستی دامەزراوە نێودەوڵەتییەكان بەرامبەر ئەو بەندكراوانەی فەڵەستین كە لە گرتووخانەكانی ئیسرائیلدا مانیان گرتووە، چالاكوانانی فەڵەستین بارەگای دەستەی نەتەوە یەكگرتووەكانیان لە شاری رامەڵڵا ناوەڕاستی كەناری رۆژئاوا داخست.
لە گردبوونەوەیەكدا ئەو چالاكوانانەی فەڵەستین داوایان لە دامەزراوە نێودەوڵەتییەكان كرد كە لەسەر ئازادكردنی دەیان بەندكراوی فەڵەستین كە لە گرتووخانەكانی ئیسرائیلدا مانیان گرتووە، بێنە دەنگ و هەڵوێستی بەپەلەش بگرنە بەر.
لە میانی گردبوونەوەكەدا، چالاكوانان رێگەیان بە فەرمانبەرانی دەستەكە نەدا بچنە ناو بارەگەكە و دەست بە كارەكانی خۆیان بكەن.
هاوكات هاوسەری عاهد ئەبو غلمە كە یەكێكە لە بەندكراوانەی فەڵەستین كە لە گرتووخانەكانی ئیسرائیلدا مانی گرتووە بە ناوی، وەفا ئەبو غلمە بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو قسەی كرد و گوتی: "لەم گردبوونەوەیەدا كەسوكاری بەندكراوان و چالاكوانان، پەیامێكیان ئاراستەی نەتەوە یەكگرتووەكان كردووە لەوەی هیچ هەڵوێستی لە بەرامبەر بەندكراوانی مانگرتوو لە گرتووخانەكانی ئیسرائیلدا نەگرتووەتە بەر".
وەفا ئەبو غلمە گوتیشی: "لێرەوە بە نەتەوە یەكگرتووەكان دەڵێن كە دەبێت بەپەلە بێتە دەنگ و هەڵوێستی بەپەلەش لە بەرامبەر بەندكراوانی مانگرتوو لە گرتووخانەكانی ئیسرائیلدا بگرێتە بەر چی دیكە لەوە زیاتر چاوەڕوان ناكەین هیچ لە بەندكراوەكان گیان لەدەست بدەن كە ژمارەیەكی زۆریان رەوانەی نەخۆشخانە كراون".
بەندكراوانی فەڵەستینی لە گرتووخانەكانی ئیسرائیل بە سەركردایەتی ئەندامی لیژنەی ناوەندی بزووتنەوەی فەتح، مەروان بەرغوسی كە لە ساڵی ٢٠٠٢وە بەندكراوە، دەستیانكردووە بە مانگرتن لە خواردن بۆ ئەوەی ئەو داوایانەیان جێبەجێ بکرێت كە پەیوەستە بە باشكردنی رەوشی ژیانیان لە گرتووخانەكانی ئیسرائیلدا.
بە پێی ئاماری دەستەی كاروباری بەندكراوان و ئازادكراوان و یانەی بەندكراوانی فەڵەستین و دەزگای ناوەندی بۆ ئاماری فەڵەستین، ٦ هەزار و ٥٠٠ فەڵەستینی كە لەنێویاندا ٥٧ ئافرەت و ٣٠٠ منداڵ هەیە لە ٢٤ گرتووخانەی ئیسرائیلدا، بەندكراوان.