Zana Natık Kerem
07 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 08 ئاب 2017
رامەڵڵا ــ AA
شای ئوردن، عەبدوڵڵای دووەم بەسەردانێك گەیشتە شاری رامەڵڵا ناوەڕاستی كەناری رۆژئاوا.
لە میانی گەیشتنی عەبدوڵڵای دووەم بۆ شاری رامەڵڵا لە لایەن سەرۆكی دەسەڵاتداریەتیی فەڵەستین، مەحمود عەباس و ژمارەیەك لە ئەندامانی سەركردایەتی فەڵەستین پێشوازی لێكرا.
بە پێی ئاژانسی هەواڵیی "وەفا" عەبدوڵڵای دووەم و مەحمود عەباس دوایین پێشهاتەكانی ناوچەكە و رەوشی ئێستای خاكی فەڵەستین بە تایبەتیش ئەو رێوشوێنانەی كە بەم دواییانە ئیسرائیل لە مزگەوتی ئەقسا گرتیەبەر، تاوتوێ دەكەن.
ئاژانسەكە ئەوەشی بڵاوكردەوە كە شای ئوردن و سەرۆكی دەسەڵاتداریەتیی فەڵەستین لە بارەی ئەو هەوڵە سیاسیانەی كە بۆ زیندووکردنەوەی پرۆسەی ئاشتی خراونەتە گەڕ لەگەڵ هەماهەنگییە هاوبەشەكانی ئوردن و فەڵەستین بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو بەرەنگارییانەی كە لە رێرەوی سیاسی هاتوونەتە ئاوارەوە، گفتوگۆ دەكەن.
ئەمە پێنجەم جارە شای ئوردن سەردانی خاكی فەڵەستین دەکات و دوایین سەردانیشی لە ساڵی ٢٠١٢دا بوو.