Ramal Abdullah Mahmood
07 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 07 ئاب 2017
مێلبۆرن – AA
وەزیری دەرەوەی ئوستڕاڵیا، جولی بیشۆپ لەبارەی پەسەندکردنی پڕۆژە بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایش بۆ سزادانی کۆریای باکوور بە کۆی دەنگ، رایگەیاند "ئەم بڕیارەی ئەنجوومەنی ئاسایش، وەڵامی پێویستی یەکڕیزی نێودەوڵەتییە بەرامبەر کارە نایاسایی و ئیستیفزازییەکانی کۆریای باکوور کە هەڕەشەیەکی گەورەیە لە سەر ئاشتی و ئاسایشی جیهان".
جولی بیشۆپ لە راگەیەنراوێکدا بە خۆشحاڵییەوە پێشوازی لە پەسەندکردنی ئەو پڕۆژە بڕیاری ئەنجوومەنی ئاسایش کردووە کە سزای نوێ بەسەر کۆریای باکووردا دەسەپێنێت.
جولی بیشۆپ ئاماژەی بەوە داوە کە ئوستڕاڵیا خوازیارە بە زووترین کات بڕیارەکانی ئەنجوومەنی ئاسایش بچنە واری جێبەجێکردنەوە و، نووسیوویەتی: " ئەم بڕیارەی ئەنجوومەنی ئاسایش، وەڵامی پێویستی یەکڕیزی نێودەوڵەتییە بەرامبەر کارە نایاسایی و ئیستیفزازییەکانی کۆریای باکوور کە هەڕەشەیەکی گەورەیە لە سەر ئاشتی و ئاسایشی جیهان".