Zana Natık Kerem
07 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 08 ئاب 2017
قاهیرە ــ AA
جاریكی دیكە سەركۆماری لەكار لادراوی میسر، محەمەد مورسی رایگەیاند كە رێوشوێنی دادگاییكردنی لەسەر كەیسی سیخوریكردن لەگەڵ حەماس راست و دروست نییە بەو پێیەی هێشتا ئەو سەرۆكی وڵاتە و هەروەها بە پێی دەستووری میسر، دادگاییكردنی سەركردەكان سیستەمی دیاریكراوی خۆی هەیە.
ئەم لێدوانەی محەمەد مورسی لە گوتەیەكیدا هات كە لە بەردەم دادگایی تاوانەكانی قاهیرە پێشكەشی كرد.
محەمەد مورسی گوتی: "لەگەڵ رێزم بۆ دادگا بەڵام دادگا دەسەڵاتی دادگاییكردنی منی نییە".
كەیسی سیخوریكردن لەگەڵ حەماس بۆ ١٨ی كانوونی یەكەمی ساڵی ٢٠١٣ دەگەڕێتەوە كاتێك داواكاری گشتی پێشووی میسر، هیشام بەرەكات، محەمەد مورسی و٣٥ كەسی دیكەی لەسەر ئەو كەیسە رەوانەی دادگا كردبوو.