Haydar Toprakçı,Ramal Abdullah Mahmood
07 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 07 ئاب 2017
دێرسم – AA
لە ئاکامی ئۆپەراسیۆنی هێزە ئەمنییەکانی تورکیا لە گوندەواری قەزای پولومور سەر بە پارێزگای دێرسم، سێ تیرۆریستی پەکەکە کوژران کە دووانیان ئافرەتن.
پارێزگای دێرسم رایگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکان لە سنووری ئەو پارێزگایە بۆ سەر ئامانجەکانی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە بەردەوامن.
راگەیەنراوەکە ئاماژەی بەوەداوە، لەم میانەدا یەکەکانی فەرماندەیی گشتیی دێرسم ئۆپەراسیۆنێکیان بۆ سەر چەکدارانی پەکەکە لە ناوچەی کاراگۆل دەرەی سەر بە قەزای پولومور ئەنجامداوە. لە ئاکامی پێکدادانێکدا سێ چەکداری پەکەکە کوژراون کە دووانیان ئافرەتن هەروەها دەستیش بەسەر دوو پارچە چەکدا گیراوە.