Zana Natık Kerem
07 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 08 ئاب 2017
بەغدا ــ AA
وەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاند كە سەرجەم ئامادەكارییەكانی بۆ ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی قەزای تەلەعفەر رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا، تەواوکردووە.
لە بەیاننامەیەكدا كە وەزارەتەكە بڵاوی كردووەتەوە، ئاماژە بەوە دراوە كە سەرجەم هێزە عێراقییەكان لە ئامادەباشی تەواودان بۆ دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی كۆنتڕۆڵكردنەوەی قەزای تەلەعفەر.
لە بەیاننامەیەكدا، بەشداریكردنی حەشدی شەعبی و فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق لە ئۆپەراسیۆنەكەدا پشتڕاستكراوەتەوە.
بە پێی بەیاننامەكە لە چەند رۆژی رابردوودا، فڕۆكە جەنگییەكانی عێراق هێرشە ئاسمانییەكانیان بۆ سەر حەشارگەكانی داعش لە تەلەعفەر چڕكردووەتەوە.