Emel Öz Gözellik,Muhammet Ali Kemal
13 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 13 حوزەیران 2018
ئەنقەرە- AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ئاشکرایکرد چیتر هیچ هەڕەشەیەکی ئەتۆمیی لە لایەن کۆریای باکوورەوە لە ئارادا نییە.
دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی کۆریای باکوور، کیم جۆنگ ئون لە لووتکە مێژووییەکەی سینگاپور، دۆناڵد ترەمپ گەڕایەوە ئەمریکا و لەرێگەی هەژماری خۆیەوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر روونکردنەوەی بڵاوکردەوە.
ترەمپ رایگەیاندووە "چیتر هیچ هەڕەشەیەکی ئەتۆمیی لە لایەن کۆریای باکوورەوە لە ئارادا نییە. کۆبوونەوە لەگەڵ کیم جۆنگ ئون تاقیکردنەوەیەکی سەرنجراکێش و ئێجگار ئەرێنی بوو. کۆریای باکوور توانایەکی گەورەی هەیە لە ئایندەدا".
سەرۆکی ئەمریکا تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی بەرلە دەستبەکاربوونی وەک سەرۆک، هەمووان پێیان وابووە کە دەست بە جەنگێک لەگەڵ کۆریادا دەکات و رایگەیاندووە "سەرۆک (باراک) ئۆباما دەیگوت کە کۆریای باکوور گەوترەترین کیشەی ئێمەیە. چیتر وانییە، دەتوانن بە ئاسوودەیی بنوون".