Mazın Asad
28 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 29 کانوونی یەکەم 2016
نیویۆرک - AA
سەرۆکی ھەڵبژێدراوی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوە دا کە بە بێ رێزی مامەڵە لەگەڵ ئیسرائیل کراوە و بانگەوازی بۆ ئیسرائیل کرد کە تاوەکو دەستبەکاربوونی لەسەر ئەرکی سەرۆکایەتی لە ٢٠ی مانگی داھاتوو بە بەھێزی بمنێنێتەوە.
دوای ئەوەی پرۆژە یاسایەک لە ئەنجوومەنی ئاسایش پەسەند کرا کە کۆتایی بە دروستکردنی یەکەکانی نیشتەجێی ئیسرائیل لە خاکە داگیرکراوەکانی فەڵەستین دەدات، ترەمپ درێژە بە پەیامەکانی پشتگیری بۆ ئیسرائیل لەسەر تویتەر دەدات.
ترەمپ لە تویتەکەیدا نووسیویەتی "رێگە نادەین بەم شێوەیە سوکایەتی و بێ رێزی بەرامبەر بە ئیسرائیل بکرێت. ئەمریکا دۆستانی باشی ھەبوو، بەڵام ئیتر نەما. رێککەوتننامەی ئێران کە سەرەتا و کۆتایی ترسناکە، ئێستا لە نەتەوە یەکگرتووەکانە. بە بەھێزی بمێنەوە ئیسرائیل. ٢٠ی کانوونی دووەم نزیک دەبێتەوە".