Sangar Hamad Azeez
07 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 08 تشرینی دووەم 2017
ریاز - AA
سەرۆکی دەسەڵاتداری فەڵەستین، مەحمود عەباس لەگەڵ شای سعوودیە، سەلمان بن عەبدولعەزیز کۆبووەوە.
بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی (WAFA)ی فەڵەستینی، شا سەلمان لە ریاز پێشوازی لە مەحمود عەباس و شاندی یاوەری کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، وێڕای باسکردن لە پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات، باس لە دوایین پێشهاتەکانی فەڵەستین کرا.
سەرۆکی دەسەڵاتداری فەڵەستین، مەحمود عەباس زانیاری لە بارەی دوایین هەنگاوەکانی ئەمریکا لە دۆزی فەڵەستین کە سەبارەت بەکۆتایی هێنان بە داگیرکردنی فەلەستین ناویەتی بە شا سەلمان راگەیاند.
هاوکات عەباس سوپاسی شا سەلمانی کرد بەهۆی پشتگیری کردن لە فەڵەستین.
دوای زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە لە میسر، دوێنێ بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو مەحمود عەباس گەیشتە عەرەبستانی سعوودیە.