Ramazan Turgut,Hemın Othman Mohammed
08 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 09 تشرینی دووەم 2017
ریاز - AA
ئاژانسی پاره‌ی سعوودیه (بانكی ناوه‌ندی سعوودیه)، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له‌ژێر رۆشنایی فه‌رمانی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی‌دا، هه‌ژماری ئه‌و كه‌سانه سڕكراوه كه به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی ده‌ستگیركراون.
به پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی فه‌رمی هه‌واڵیی سعوودیه، ئاژانسی پاره‌ی سعوودیه (بانكی ناوه‌ندی سعوودیه) رایگه‌یاندووه كه به فه‌رمانی سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی هه‌ژماری ئه‌و كه‌سانه‌ی کە به تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی ده‌ستگیركراون كه له‌نێویاندا شازاده، به‌رپرسی پله باڵا و بازرگانی ملیاردێریان له‌نێودایه، هه‌ژماره بانكییه تایبه‌ته‌كانیان سڕكراوه.
هاوكات ئاژانسی پاره‌ی سعوودیه (بانكی ناوه‌ندی سعوودیه) ئه‌وه‌یشی خستووه‌ته‌ڕوو كه له ئێستادا ته‌نها هه‌ژماری كه‌سی ئه‌و كه‌سانه سڕكراوه، به‌ڵام هه‌ژماری پشكه‌كانیان له كۆمپانیاكاندا سڕنهكراوه.
ئاماژه به‌وه‌یش كرا كه له كاتێكدا فه‌رمان له باره‌ی بابه‌ته‌كه‌وه ئاراسته‌ی بانكه‌كان كراوه و هه‌ژماره‌كانیان سڕكراوه، به‌ڵام ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی له سعوودیه كار ده‌كه‌ن ئه‌و رێكاریانه‌ی كاریگه‌ری ناكاته سه‌ریان و ده‌توانن به‌رده‌وامبن له‌سه‌ر حه‌واڵه‌كردنی پاره له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌دا.