Muhammed Bilal Kenasari,Mohammed Baqi Hussein
08 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 09 تشرینی دووەم 2017
واشنتۆن - AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، هیزه‌ر ناوێرت رایگه‌یاند، پێوسته بابه‌تی ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌ك شازاده، وه‌زیر و به‌رپرسی سعوودیه، شه‌فاف و دادپه‌روه‌رانه بێت.
ناوێرت له كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی رۆژانه‌یدا باسی له ده‌ستگیركردنی ده‌یان كه‌س له سعوودیه كرد كه شازاده، وه‌زیر، جێگری وه‌زیر و پیاوانی كاریشیان لەنێودایه.
ناوێرت گوتی: "هانی به‌رپرسانی سعوودیه ده‌ده‌ین بۆ به‌رده‌وامیدان به لێكۆڵینه‌وه له‌و به‌رپرسانه‌ی پێیان وایه گه‌نده‌ڵییان ئه‌نجامداوه. ئومێده‌وارین ئه‌م قۆناغه به دادپه‌روه‌رانه و شه‌فافانه به‌ڕێوه‌بچێت".
ناوبراو رایگه‌یاند كه په‌یوه‌ندیی نزیكی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی سعوودیه هه‌یه و باسی له گرژییه‌كانی نێوان ئێران و سعوودیه‌ش كرد.
ناوێرت گوتی: "له نزیكه‌وه و به‌وردی چاودێریی پێشهاته‌كان ده‌كه‌ین. په‌یوه‌ندیی دێرینمان له‌گه‌ڵ سعوودیه هه‌یه".
ده‌ستگیركردنی ژماره‌یه‌كی زۆر له شازاده، وه‌زیر و جێگری وه‌زیر له سعوودیه یه‌كه‌م جاره له مێژوودا رووده‌دات و رای گشتیی جیهانی تووشی سه‌رسوڕمان كردووه.