Hemın Othman Mohammed,Mohammed Baqi Hussein
31 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 01 حوزەیران 2017
مۆسكۆ - AA
سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه رێككه‌وتنه‌كانی بواری وزه بۆ رووسیا و سعوودیه گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه و، گوتی: "ئێمه سوپاسی هاریكاری و بۆچوونه‌كانتان ده‌كه‌ین له‌باره‌ی چالاكییه‌كانی نێوان ئه‌و وڵاتانه‌ی ئه‌ندامی ئۆپیك و ئه‌وانه‌شی ئه‌ندام نین تیایدا".
ڤلادیمیر پوتین له كۆشكی كرملین پێشوازیكرد له وه‌زیری به‌رگری سعوودیه، محه‌مه‌د بن سه‌لمان كه به مه‌به‌ستی ئەنجامدانی زنجیرەیەک دیدار و كۆبوونه‌وه سه‌ردانی مۆسكۆی كردووه.
له‌و به‌شه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه كراوه‌بوو به رووی راگه‌یاندندا، پوتین ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات به شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو په‌ره‌ی سه‌ندووه و، قه‌باره‌ی بازرگانی له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا لەسەدا 13 زیادی كردووه.
سه‌رۆكی رووسیا، باسی له‌وه كرد كه ئه‌و چالاكیانه‌ی رووسیا و سعوودیه به هه‌ماهه‌نگی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن هاوكاربووه له ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌قامگیری له بازاڕی وزه‌ی جیهانیدا و، گوتی: "ئێمه سوپاسی هاریكاری و بۆچوونه‌كانتان ده‌كه‌ین له‌باره‌ی چالاكییه‌كانی نێوان ئه‌و وڵاتانه‌ی ئه‌ندامی ئۆپیك و ئه‌وانه‌شی ئه‌ندام نین تیایدا".
پوتین باسی له‌وه‌یش كرد كه له ئاستی سیاسیی و سه‌ربازیشدا په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ سعوودیه‌دا هه‌یه و، له زۆر بابه‌تدا هاریكاری ده‌كه‌ن به تایبه‌تی له باره‌ی چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سووریاوه.
پوتین شای سعوودیه سه‌لمان بن عه‌بدولعه‌زیزی بانگهێشتی مۆسكۆ كرد و گوتی: "باوه‌ڕم وایه یه‌كه‌م سه‌ردانی شای سعوودیه بۆ رووسیا، ئاماژه‌یه‌كی باشه بۆ به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندییه‌كانمان".
محه‌مه‌د بن سه‌لمان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه په‌یوه‌ندییه‌كانی رووسیا و سعوودیه له باشترین قۆناغهكانیدایه و گوتی: "خاڵی زۆر هه‌یه كه هەردوو وڵات له‌سه‌ری رێككه‌وتوون. میكانیزمی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر جیاوازییه‌كانی بیروڕاماندا ئاماده‌یه. به‌خێرایی له به‌ره‌وپێشچوونی ئه‌رێنیدان".
ناوبراو رایگه‌یاند كه له‌گه‌ڵ رووسیا سه‌ركه‌وتووبوون له بنیادنانی بناغه‌یه‌ك بۆ جێگیرکردنی نرخی وزه و بازاڕی نه‌وت و ئه‌مه‌ش گرنگیی ده‌بێت بۆ ئایندهی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا.
محه‌مه‌د بن سه‌لمان گوتیشی: "له‌نێوان سیاسه‌تی رووسیا و سعوودیه‌دا خاڵی پێكدادان نییه. پێم وایه په‌یوه‌ندییه‌كانمان له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ردوو وڵات به‌ره‌و پێش ده‌به‌ین".
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ و وه‌زیری به‌رگری، سێرگی شۆیگو و راوێژكاری كۆشكی كرملین، یوری ئوشاكۆڤ و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سعوودیه، عادل جوبه‌یر و وه‌زیری نه‌وت، خالد فالیح ئاماده بوون.