Sarmand Hameed
12 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 12 کانوونی یەکەم 2017
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری ئێران گەیشتە ئیستانبوڵ
بەمەبەستی بەشدارییکردن لە لووتکەی بەپەلەی رێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لە بارەی قودس کە سبەی چوارشەممە لە ئیستانبوڵ بەڕێوەدەچێت، سەرکۆماری ئێران، حەسەن روحانی گەیشتە شاری ئیستانبوڵ.
حەسەن روحانی لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورکی نێودەوڵەتی لە لایەن پارێزگاری ئیستانبول، واسیب شاهین و ژمارەیەک لە بەرپرسانی تورکیا پێشوازی لێکرا.
بەمەبەستی بەشدارییکردن لە لووتکەی بەپەلەی رێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لە بارەی قودس کە سبەی چوارشەممە لە ئیستانبوڵ بەڕێوەدەچێت، سەرۆکی دەسەڵاتداریەتی فەڵەستین، مەحمود عەباس گەیشتە شاری ئیستانبوڵ.
مەحمود عەباس لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورکی نێودەوڵەتی لە لایەن ژمارەیەک لە بەرپرسانی تورکیا پێشوازی لێکرا.
سبەی چوارشەممە، رێكخراوی هاریكاری ئیسلامی لووتكەیەكی بەپەلە بە ئامانجی تاوتوێكردنی لێكەوتەكانی بڕیارەكەی ترەمپ لەبارەی قودس لە شاری ئیستانبوڵ ساز دەكات.
لەو لووتكەیەكدا كە سەركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان داوای سازكردنی كردبوو، لێكەوتەكانی بڕیارەكەی سەرۆكی ئەمریكا، دۆناڵد ترەمپ بۆ ناساندنی قودس وەك پایتەختی ئیسرائیل و گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریكا بۆ قودس، تاوتوێ دەكرێت.
سەرکۆماری تورکی قوبرسی باکوور گەیشتە ئیستانبوڵ
بەمەبەستی بەشدارییکردن لە لووتکەی بەپەلەی رێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لە بارەی قودس کە سبەی چوارشەممە لە ئیستانبوڵ بەڕێوەدەچێت، سەرکۆماری تورکی قوبرسی باکوور، مستەفا ئاكنجی گەیشتە شاری ئیستانبوڵ.
مستەفا ئاكنجی لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورکی نێودەوڵەتی لە لایەن ژمارەیەک لە بەرپرسانی تورکیا پێشوازی لێکرا.
میری قەتەر گەیشتە تورکیا
بەمەبەستی بەشدارییکردن لە لووتکەی بەپەلەی رێکخراوی هاریکاری ئیسلامی لە بارەی قودس کە سبەی چوارشەممە لە تورکیا بەڕێوەدەچێت، میری قەتەر، تەمیم بن حەمەد ئال سانی گەیشتە شاری ئیستانبوڵ.
تەمیم بن حەمەد ئال سانی لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورکی نێودەوڵەتی لە لایەن ژمارەیەک لە بەرپرسانی تورکیا پێشوازی لێکرا
چەند رۆژێک لەمەوبەر، سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا بڕیاری ژمارەی ٤٧٨ی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ساڵی ١٩٨٠ کە دانی بە راگەیاندنی قودسی رۆژهەڵات وەک پایتەختی ئیسرائیل دا نەنا، پێشێل کرد و قودسی وەک پایتەختی ئیسرائیل ناساند و گوتی: "کاتی ئەوە هاتووە بە فەرمی دان بە قودس دابنێین وەک پایتەختی ئیسرائیل".
هەروەها ترەمپ راگەیاند کە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی راسپاردووە بۆ دەستکردن بە ئامادەکارییەکانی گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە شاری تەلئەبیبەوە بۆ قودس.
ئیسرائیل لە پێنجی حوزەیرانی ١٩٦٧ەوە قودسی رۆژهەڵاتی داگیرکردووە. لە ساڵی ١٩٨٠وە تاکلایەنە بەشی رۆژهەڵات و رۆژئاوای شارەکەی وەک "پایتەختی یەکگرتوو" راگەیاندبوو.
ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بە پەسەندکردنی بڕیاری ژمارە ٤٧٨ لە ساڵی ١٩٨٠ راگەیاندنی قودسی بە پایتەختی ئسرائیل، رەتکردەوە.
بە پێی بڕیارەکەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە ئەمریکاشەوە دان بەوە دادەنێن کە قودسی رۆژهەڵات لە ژێر داگیرکاریدایە.
سەرجەم ئەو وڵاتانەی دان بە ئیدارەی ئیسرائیل دادەنێن باڵیۆزخانەکانیان لە تەلئەبیبە و، هیچ وڵاتێک دان بەوە دانانێت کە قودس یان بەشی رۆژهەڵات یان رۆژئاوای شارەکە پایتەختی ئیسرائیلە.