İlkay Güder,Mohammed Baqi Hussein,Muhammet Ali Kemal
12 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 12 کانوونی یەکەم 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند، به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دراوی بیانی، به‌دڵنیاییه‌وه هاوسه‌نگ نییه له‌گه‌ڵ راستییه‌كانی ئابووریدا و گوتی: "له‌به‌رئه‌وه باوه‌ڕم وایه له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا به‌های دراوه‌كان ده‌گاته هاوسه‌نگیی راسته‌قینه. فشاری زیادكردنی رێژه‌ی سو‌و له‌كاتی به‌رزی و نزیمیی كاتیی به‌های دراوه‌كاندا، به هه‌وڵێكی بێهوده ده‌زانم".
له میانی به‌ڕێوه‌چوونی رێوڕه‌سمی خه‌ڵاته‌كانی ئه‌كادیمیا زانستییه‌كانی توركیا (TÜBA) له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار، ئه‌ردۆغان وتارێكی پێشكه‌ش كرد و رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی 15 ساڵی رابردوودا، به پشتگیرییه‌كانیان بۆ زانست له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا له بوارەکانی زانست، ئه‌ندازیاری و پیشه‌سازیی به‌رگریدا ریفۆرمی گه‌وره‌یان ئه‌نجامداوه.
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند، 15 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كه هاتوونه‌ته ده‌سه‌ڵات، وڵاتێك له‌ئارادا بووه كه هه‌موو به‌رهه‌مێكی كه‌رتی به‌رگری له ده‌ره‌وه داواكردووه و گوتی:
"ئه‌مریكا و رۆژئاوا كه له بەردەم ده‌رگاکانیاندا ریز ده‌به‌سترێت، هه‌موو جارێك هه‌مان وه‌ڵامده‌ده‌نه‌وه، كۆنگرێس قبووڵی ناكات. له لایه‌كی دیکەوە، ژماره‌ی وا ده‌بینیت، جێگای باوه‌ڕنییه. كاتێك له‌گه‌ڵ یه‌كێكی دیكه قسه ده‌كه‌یت، ئیسرائیل دێته پێشمان، 10 فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان ده‌كڕیت، پێویستی به چاككردنه‌وه‌ی و سێرڤیس هه‌یه، هه‌زار بڕوبیانوت بۆ ده‌هێننه‌وه. بەڵام دراوسێی خراپ ئێمەی کردە خاوەن ماڵ. ئێمە ئێستا فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی خۆمان درووست دەکەین و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی چەکداریشمان درووست دەکەین. پشت بەخوا ئێستا دەست بە درووست‌کردنی تانک دەکەین و ناقیلەی زرێپۆش بەرهەم دەهێنین. چیتر گەیشتووینەتە ئەو ئاستەی بەشێکی زۆری پێداویستییەکانمان بە بەرهەمەکانی خۆمان پڕبکەینەوە. ناچارین کە لە ئاستی پێویستدا بین بۆ خۆمان''.
رەجەب تەیب ئەردۆغان جەختی لەوەکردەوە لە دۆخێکدان کە زاناکان و سیاسییەکان دەستیان ناوەتە ناو دەستی یەکتر و لە زانستە تەندروستییەکاندا رێگە لەبەردەم پێشکەوتنگەلێکدا کراوەتەوە کە تەنانەت تورکیا دەخاتە پێش وڵاتانی خۆرائاواوە.
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان تیشكی خستەسەر ئەوەی تورکیا بۆ ماوەی چەندین ساڵ وەک ''وڵاتێک کە زانا و پێگەیشتووانی پێشکەشی وڵاتانی دەرەوە'' کردووە ناوبراوە و رایگەیاند ''ئەمڕۆ جگە لەوەی کارێکمان کردووە کە مرۆڤە پێگەیشتووەکانمان لە وڵات‌دا بمێننەوە لە هەوڵی ئەوەشداین کە دووبارە ئەوانەی کە چوونەتە دەرەوەی وڵات بیانهێنینەوە''.
سەرکۆماری تورکیا باسی لەوەشکرد تاوەکو کۆتایی مانگی تشرینی دووەم بڕی هەناردەی ٢٠١٧ زیاتر بووە لە ١٤٣ ملیار دۆلار و لە رابردوودا ساڵانە گەیشتووەتە ١٥٨ ملیار دۆلار بووە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان جەختی لەوەکردەوە رەنگە لە کۆتایی ئەمساڵدا ژمارەیەکی نوێی پێوانەیی تۆماربکرێت و رایگەیاند:
''بەرزبوونەوەی ئاستی هەناردەمان زیاتر لە بەرزبوونەوەی نرخی ئاڵتوون و نەوتەوە سەرچاوەی گرتووە. ئەو کەمبوونەوە رێژەییەی لە وەبەرهێنانی نێودەوڵەتییدا هەیە لە رێگەی بەرزبوونەوە لە کەرتی گەشتیارییدا قەرەبوومان کردووەتەوە. بۆ نموونە لە سەردەمێکەوە کە داهاتی گەشتیارییمان بۆ ئاستی ٨٠٠ ملیۆن لیرە دابەزی بوو، بەدڵنیاییەوە مەبەستم رووسیا نییە لە ئێستادا داهاتی گەشتیارییمان لەگەڵ رووسیادا گەیشتووەتە چوار ملیار و ٥٠٠ ملیۆن دۆلار. بەرزی ئاستی دراو وەک هەمیشە گوزارشتم لێکردووە بەدڵنیاییەوە لەگەڵ واقعی ئابوورییدا نەدەگونجا. باوەڕم وایە لە ماوەیەکی کەمدا هاوسەنگیی درووست لە بواری نرخی دراودا دێتە ئاراوە''.