Ramal Abdullah Mahmood
07 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 08 ئاب 2017
مانێلا/زامبوانگا – AA
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، رێکس تیلەرسن رایگەیاند کە لە یەکی ئەیلوولی داهاتوودا وەڵامی هەڵمەتی کەمکردنەوەی ژمارەی دیپلۆماتکارانی ئەمریکا لە رووسیا دەدەنەوە بۆ ٧٥٥ کەس، دەدەنەوە.
رێکس تیلەرسن بە مەبەستی بەشداریکردن لە پەنجاهەمین کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی باشووری رۆژهەڵاتی ئاسیا، سەردانی مانێلای پایتەختی فلیپینی کردووە. لە پەراوێزی کۆبوونەوەکەدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ کۆبووەوە.
دوای کۆبوونەوەکەش لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەوانان تیلەرسن رایگەیاند کە رووسیا دەیەوێت بە مەبەستی دۆزینەوەی رێگاچارەیەک بۆ رەوشی ئاڵۆزی ئۆکراینا کۆببنەوە.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، رێکس تیلەرسن تیشکی خستە سەر ئەوەی ئەمریکا و رووسیا لەبارەی ئۆکراینا تێڕوانینان زۆر لێکجیاوازە بەڵام پچڕاندنی هەموو پەیوەندییەکان لە چرکەساتێکدا بە کارێکی باش نازانێت و گوتی: "هێشتا ئەمریکا و رووسیا کێشەیان لەسەر بابەتی ئاسایشی نێودەوڵەتی هەیە".
سێرگی لاڤرۆیش رایگەیاند کە ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ بە مەبەستی دانوستان لەبارەی ئۆکراینا نێردەیەکی نوێی تایبەت رەوانەی مۆسکۆ دەکات.
لە لایەکی دیکەوە، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، رێکس تیلەرسن رایگەیاند کە لە یەکی ئەیلوولی داهاتوودا وەڵامی هەڵمەتی کەمکردنەوەی ژمارەی دیپلۆماتکارانی ئەمریکا لە رووسیا بۆ ٧٥٥ کەس، دەدەنەوە.