Zana Natık Kerem
02 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 03 کانوونی دووەم 2018
رامەڵڵا ــ AA
دادگای سەربازی ئیسرائیل، ماوەی دەستبەسەركردنی عەهد تەمیمی كە كچێكی فەڵەستینی تەمەن ١٦ ساڵە لەگەڵ دایكی، ناریمان تەمیمی تەمەن ٤٠ ساڵ بۆ هەشت رۆژی دیكە درێژ كردەوە.
پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگەیاندووە كە دادگای عوفەر لە رۆژئاوای رامەڵڵا ناوەڕاستی كەناری رۆژئاوا، ماوەی دەستبەسەركردنی عەهد تەمیمی و دایكی، ناریمان تەمیمی بۆ هەشت رۆژی دیكە درێژكردووەتەوە، ئەوەش بە مەبەستی تەواوكردنی لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا.
ئەمە بۆ جاری سێیەمە، دادگای سەربازی عوفەر ماوەی دەستبەسەركردنی عەهد تەمیمی و دایكی، ناریمان تەمیمی درێژ دەكاتەوە.
لە ١٩ی مانگی كانوونی یەكەمی رابردوودا، عەهد تەمیمی و دایكی، ناریمان تەمیمی لە لایەن سوپای ئیسرائیلەوە دەستگیركراون.
پێشتریش گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل، ئەڤیخای ئێدرئی رایگەیاندبوو كە داواكاری سەربازی ئیسرائیل، لیستێكی تۆمەت دانەپاڵ بۆ عەهد تەمیمی و دایكی، ناریمان تەمیمی پێشكەشكردبوو.