Qays Abu Samra,Ali Semerci
29 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 30 تەمووز 2018
رامەڵڵا - AA
خاوەنی خەڵاتی ئازایەتی حەنزەڵە و کچە بوێری فەڵەستینی، عەهد تەمیمی تەمەن ١٧ ساڵ کە بەیانی ئەمڕۆ لە لایەن حکوومەتی ئیسرائیلەوە ئازادکرا، رایگەیاند "بەرەنگاریی گەلی فەڵەسین تا کۆتاییهاتنی داگیرکاریی ئیسرائیل بەردەوام دەبێت".
دوای ئازادکردنی لە لێدوانێکدا بۆ رۆژنامەوانان لە شارەدێی نەبی ساڵح سەر بە شاری رامەڵڵا کەناری خۆرئاوای داگیرکراو، عەهد تەمیمی گوتی: "گەلی فەڵەسین تا کۆتاییهاتنی داگیرکاریی ئیسرائیل لە بەرەنگاریی بەردەوام دەبێت".
عەهد تەمیمی باوەڕی خۆی سەبارەت بە کۆتاییهاتنی داگیرکاریی ئیسرائیل راگەیاند و گوتی: "دەستبەسەرکردن ورەیان ناپسێنێت".
ئەو کچە بوێرە فەڵەستینییە ئاماژەی بەوەکرد ژنە دەستبەسەرکراوە فەڵەستینییەکان لە گرتووخانەکانی ئیسرائیل ورەیان زۆر بەرزە و پەیامی لە لای ئەوانەوە هێناوە و سەر لە ئێوارەی ئەمڕۆ لەوبارەیەوە روونکردنەوەی دەبێت.
عەهد تەمیمی سوپاسی هەموو ئەوانەی کرد کە بەدرێژایی ماوەی مانەوەی لە دەستبەسەرییدا لە گرتووخانە پشتیوانیی خۆی و خێزانەکەیان کردووە.
بەیانی ئەمڕۆ حکوومەتی ئیسرائیل، عەهد تەمیمی لەگەڵ دایکی لە دەروازەی شارەدێی نەبی ساڵح لە شاری رامەڵڵا کەناری خۆرئاوای داگیرکراو ئازادکرد.