Zana Natık Kerem
10 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 15 شوبات 2019
قودس ــ AA
دوو جوولەکە لە ئەنجامی بەریەککەوتوونی پاسێک و ئۆتۆمبێلێک لە رۆژئاوای شاری رامەڵڵا ناوەڕاستی کەناری رۆژئاوا گیانیان لەدەستدا و ٤٣ی دیکەش برینداربوون.
خزمەتگوازی فریاکەوتنی ئیسرائیل راگەیەندراوێکی لەبارەی رووداوەکە بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەدا، پاسێک بە ژمارەیەک سەرنشینەوە کە سەرجەمیان جوولەکەبوون لەگەڵ ئۆتۆمبێلێکدا لە رۆژئاوای شاری رامەڵڵا ناوەڕاستی کەناری رۆژئاوا بەریەککەوتوون کە بە ھۆیەوە پاسەکە وەرگەڕاوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو کە لە ئەنجامی رووداوەکەدا، وێرای گیانلەدەستدانی دوو جوولەکە، ھەروەھا ٤٣ی دیکەش بریندرابوون کە بە مەبەستی چارەسەرکردن لە لایەن تیمەکانی فریاکەوتنەوە گواستراونەتەوە نەخۆشخانە.
بەپێی راگەیەندراوەکە، بەریەکەوتوونی پاسەکە و ئۆتۆمبێلەکە لەو کاتەدا روویداوە کە پاسەکە ژمارەیەک جوولەکەی لە رۆژئاوای شاری رامەڵلا-وە دەگواستەوە بۆ شاری قودس.