Zana Natık Kerem
10 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 15 شوبات 2019
کابول ــ AA
لە ھێرشێکی بزووتنەوەی تاڵیباندا بۆسەر دوو بنکەی پاسەوانی گوندپارێز لە ویلایەتی سەرپول باکووری ئەفغانستان، ھەشت گوندپارێز کوژران.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە ئاژانسی ئانادۆلو لە سەرۆکی ئەنجوومەنی شورای ویلایەتی سەرپول، محەمەد نور رەحمانی دەستیکەوتووە، ژمارەیەک چەکداری تاڵیبان ھێرشیانکردووەتە سەر دوو بنکەی پاسەوانی لە قەزای سەیاد.
بە گوتەی محەمەد نور رەحمانی لە ئاکامی ھێرشەکەدا، ھەشت گوندپارێز کوژراون و چواری دیکەش برینداربوون.
ناوبراو باسی لەوەشکرد، دوو بنکەکە بۆ ماوەیەکی کەم لە لایەن چەکدارانی تاڵیبانەوە کۆنتڕۆڵکران، بەڵام دواتر لە لایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە کۆنتڕۆڵکرانەوە.