Abdullah Aşıran,Mohammed Baqi Hussein
10 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 11 شوبات 2019
بادهوڤهدۆرپ - AA
فڕۆكه‌یه‌كی جۆری Boeing 747 كه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین فڕۆكه‌كانی جیهان، گواسترایه‌وه بۆ‌نێو باخچه‌ی گه‌وره‌ترین میوانخانه‌ی هۆڵه‌ندا و بهنهلوكس كه سه‌رمایه‌داری تورك ئهتیلای ئوسڵو و یڵدرای كارایهر خاوه‌ندارێتیی ده‌كه‌ن.
فڕۆكه‌یه‌كی جۆری Boeing 747 كه كێشی 170 تۆن ده‌بێت له لایه‌ن تیمێكی گه‌وره‌وه و به‌به‌كارهێنانی سیستمێكی گواستنه‌وه‌ی له دووره‌وه كۆنترۆڵكراو، گه‌یه‌ندرایه نێو باخچه‌ی میوانخانه‌كه.
فڕۆكه‌كه له‌نێو باخچه‌ی میوانخانه‌یه‌كدا دانرا كه ساڵی رابردوو له گوندی بادهۆڤهدۆرپ له‌سه‌ر رووبه‌رێكی 44 هه‌زار مه‌تر چوارگۆشه دروستكراوه و 680 ژوور لەخۆدەگرێت.
ئوسڵوی تەمەن 51 ساڵ كه له هۆڵه‌ندا ده‌ژی لە لێدوانێکیدا بۆ په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو رایگه‌یاند، پڕۆژه‌كه‌یان به ته‌نها كه‌سێك ده‌ستپێكردووه و دواتر گه‌یشتووه‌ته تیمێكی 55 كه‌سی.
ئوسڵو راشیگه‌یاند، وه‌ك میوانخانه‌كانی دیكه‌یان، ویستوویانه له‌م میوانخانهیهشدا فڕۆكه‌یه‌كیان هه‌بێت و گوتی: "گوتمان با فڕۆكه‌یه‌كی جۆری Boeing 747 له باخچه‌ی میوانخانه‌كه‌دا دابنێین كه هه‌مووان خه‌یاڵی ده‌كه‌ن. به‌جۆرێك ده‌ستمان به‌م كاره كرد و له نۆی شوبات، 50 یه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی Boeing 747دا ئه‌م كاره ئه‌نجام بده‌ین".