Abdullah Aşıran,Hemın Othman Mohammed
02 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 02 کانوونی یەکەم 2017
ئه‌مستردام - AA
له ئه‌مستردامی پایته‌ختی هۆڵه‌ندا، فێستیڤاڵی هونه‌ری رووناكی رێكخرا.
شەشەمین فێستیڤاڵی رووناكی كه له‌لایه‌ن وه‌قفی Amsterdam Light Festival رێكده‌خرێت، بووه‌ته جێی گرنگی زۆر.
سه‌ردانكه‌رانی فێستیڤاڵه‌كه له ناوچه‌ی گه‌شتییاری شاره‌كه به به‌له‌می گه‌شت به‌و كه‌ناڵانه‌دا گه‌ڕان كه له لیستی میراتی جیهانی یونسكۆدان و، ته‌ماشای ئه‌و نمایشه رووناكیانهیان كرد كه له‌سه‌ر كه‌ناڵه‌كان و ده‌وروبه‌ریدا دروستكراون.
فێستیڤاڵەكه نمایشی ئه‌و رووناكییانه‌ی تێدا خراوه‌ته‌ڕوو كه له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندان، دیزاینه‌ر و ئه‌ندازیارانی هۆڵه‌ندا و وڵاتانی جیاوازی جیهانه‌وه ئاماده‌كراون، به‌سه‌ر دوو به‌شدا دابه‌شكراوه "ئاو" و "وشكانی".
فێستیڤاڵه‌كه به یه‌كێك له گرنگترین فیستیڤاڵه‌كانی ئه‌ورووپا هه‌ژمارده‌كرێت و، ساڵی رابردوو 900 هه‌زار سه‌ردانكه‌ری هه‌بوو. به‌شی "ئاو"ی فێستیڤاڵه‌كه تا 21ی كانوونی دووه‌م به‌رده‌وامده‌بێت و، به‌شی "وشكانی" فیستیڤاڵه‌كه لە 14ی كانوونی یه‌كه‌م ده‌ستپێده‌كات و، 7ی كانوونی دووه‌م كۆتایی پێدێت.