Abdullah Aşıran,Hemın Othman Mohammed
26 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 28 تشرینی یەکەم 2017
لاهای - AA
دوای 225 رۆژ له هه‌ڵبژاردنی گشتیی پێشوه‌خته كه له 15ی ئاداردا له هۆڵه‌ندا به‌ڕێوه‌چوو، به فه‌رمی حكوومه‌ت پێكهێنرا.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا هاوپه‌یمانی نوێ كه له پارتەکانی گه‌ل بۆ ئازادی و دیموكراسی، یه‌كێتیی دیموكراته‌كانی مه‌سیحی، دیموكرات 66 و پارتی یه‌كێتیی مه‌سیحی پێكهاتبوو ده‌ستی به‌كار كرد.
سه‌رۆكی پارتی گه‌ل بۆ ئازادی و دیموكراسی، مارك روت كه ئه‌ندامانی كابینه نوێكه‌ی دیاری كردووه له كۆشكی نۆرئایدی له لاهای له‌گه‌ڵ شا ئه‌لێكسانده‌ر كۆبوویه‌وه و سوێندی یاسایی خوارد. مه‌ڕاسیمی سوێندخواردنه‌كه كه یه‌كه‌مجاره له مێژووی په‌رله‌مانیدا له‌گه‌ڵ شا به‌ڕێوه‌بچێت له لایه‌ن كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌ڤیزیۆنه‌وه په‌خشكرا.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له باخچه‌ی كۆشك وێنه‌ی كۆمه‌ڵیان له‌گه‌ڵ شا گرت له وه‌زاره‌ته‌كان رێوڕه‌سمی راده‌ستكردنی پۆسته‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.