Mohammed Baqi Hussein
29 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 30 مای,س 2016
65هەمین كابینه‌ی حكوومه‌تی توركیا به سه‌رۆكایه‌تیی سه‌رۆكوه‌زیران بینالی یڵدرم، له په‌رله‌مانی توركیا متمانه‌ی پێدرا.
دوای وتارێكی كورتی هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی په‌رله‌مانی توركیا ئیسماعیلقەهرهمان و جێگرانی سه‌رۆك فراكسیۆنه‌كان، ده‌نگدان له‌سه‌ر كابینه‌ی نوێ حكوومه‌تی توركیا ئه‌نجام درا.
له‌ڕێگه‌ی سیستمی ئه‌لیكترۆنییه‌وه ده‌نگدان له‌سه‌ر 65هەمین كابینه‌ی حكوومه‌تی توركیا ئه‌نجام درا.
453 په‌رله‌مانتار به‌شداریی ده‌نگدانه‌كه‌یان كرد و كابینه‌كه به 315 ده‌نگی به‌ڵێ به‌رامبه‌ر به 138 ده‌نگی نه‌خێر متمانه‌ی پێدرا.
دوای متمانه پێدانەكه سهرۆكوهیرانی توركیا، بینالی یڵدرم وتارێكی پێشكه‌ش كرد و سوپاسی په‌رله‌مانتارانی كرد.