Aybala Arpacı
29 مای,س 2016•نوێکردنەوە: 29 مای,س 2016
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا رایگەیاند کە دوێنێ لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکاندا لە ناوچەی سینات- حەفتانین لە باکووری عێراق دوو بارەگای پەکەکە و سەرلەبەیانی ئەمڕۆش لە ناوچەی مەتینا، چوار بارەگای دیکە لەناوبراون.
بەپێی ئەو روونکردنەوەیەی کە لەلایەن سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیاوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوەکراوە، لەژێر رۆشنایی زانیاریی هەواڵگریدا فڕۆکە جەنگییەکانی سوپا، لەنێوان کاتژمێر ٨:٣٠ تاوەکو ٠٨:٤٠ هێرشیان کردە سەر بارەگاکانی پەکەکە لە ناوچەی مەتینا.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا چوار بارەگای پەکەکە کە بریتی بوون لە شوێنی جێگیرکردنی چەکی قورس، پەناگە، حەشارگە و ئەشکەوت، لەناوبراون.
لەلایەکی دیکەشەوە رۆژی شەممە لەنێوان کاتژمێر ١٤:١٥ تاوەکو ١٤:٤٥، فڕۆکە جەنگییەکان هێرشیان کردە سەر ناوچەی سینات - حەفتانین و دوو بارەگای پەکەکە کرانە ئامانج و لەناوبران.