Rewa Mahmut Hasan,Mohammed Baqi Hussein
13 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 14 ئادار 2017
پاریس - AA
- نوێنەری باڵای سیاسەتی ئاسایش و پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا فێدێریکا مۆگرینی و ئەندامی بەرپرسی دانوستانکاری فراوانکردنی ئەندامان لە کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا، یۆهانس هان لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا لەبارەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی چەند رۆژی دوایی تورکیا و هەندێک لە وڵاتانی ئەورووپاوە، داوا دەکەن کە هەوڵی ئاسایی کردنەوەی دۆخەکە بدرێت.
یەکێتیی ئەورووپا داوا دەکات گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان تورکیا و هەندێک لە وڵاتانی ئەورووپا کۆتای‌یان پێ بهێنرێت.
نوێنەری باڵای سیاسەتی ئاسایشی و پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا فێدێریکا مۆگرینی و ئەندامی بەرپرسی دانوستانکاری فراوانکردنی ئەندامان لە کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەورووپا، یوهانس هان لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا لەبارەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی چەند رۆژی دوایی تورکیا و هەندێک لە وڵاتانی ئەورووپاوە، داوا دەکەن کە هەوڵی ئاسایی کردنەوەی دۆخەکە بدرێت.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: "یەکێتی ئەورووپا بانگهێشتی تورکیا دەکات کە خۆی بەدوور بگرێت لە هەر گوتار‌و کردارێکی تووند کە مەترسی خراپتر کردنی دۆخەکەی لێدەکرێت. ئەو پرسانەی کێشەیان لەسەرە تەنیا و تەنیا لەرێی کردنەوەی کەناڵی راستەوخۆی پەیوەندی و دیالۆگەوە چارەسەر دەکرێت. بەردەوام دەبین لە یارمەتییەکانمان بۆ بەرژوەندی پەیوەندییەکانی یەکێتی ئەورووپا و تورکیا".
لهڕوونكردنهوهكهدا ئاماژه به راپۆرته‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی راوێژكاریی یاسایی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له‌باره‌ی گۆڕانكاریی ده‌ستووری توركیاوه كراوه و وه‌ك له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه دووپاتكراوه‌ته‌وه، توركیا سه‌باره‌ت به سیستەمی حكومڕانیی وڵاته‌كه‌ی سه‌ربه‌خۆ و ئازاده.
روونكردنه‌وه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه داوه، توركیا به قۆناغێكی هه‌ستیاردا تێده‌په‌ڕێت و جه‌ختكراوه‌ته‌وه، یه‌كێتیی ئه‌ورووپا له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا له‌گه‌ڵ توركیادایه.
هه‌روه‌ها له روونكردنه‌وه‌كه‌دا جه‌ختكراوه‌ته‌وه، یه‌كێتییه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت له پشتگیریكردنی توركیا له میوانداریكردنی په‌نابه‌ران.
- سكانداڵه دیپلۆماسییه‌كه‌ی هۆڵه‌ندا
هۆڵه‌ندا كۆتایی هه‌فته‌ی رابردوو رێگریی له گه‌شتی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو و وه‌زیری خێزان و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی فاتمە به‌تول سایان کایا بۆ ئه‌و وڵاته كرد كه به مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ رەوەندی توركی نیشته‌جێی هۆڵه‌ندا سەردانی ئەم وڵاتەی کردبوو.